ڕوسیا و کرواتیا یاریی کۆتایی جامی دەیڤیز دەکەن

تیمەکانی ڕوسیا و کرواتیا لەقۆناغی نیوەی کۆتایی جامی دەیڤیز بردنەوەیان تۆمارکرد، بڕیارە ئەمشەو یاریی کۆتایی ئەنجامبدەن.

تیمی کرواتیا لە یارییەکی بەهێزدا توانیان بە ئەنجامی دوو کۆمەڵە بەرامبەر بە کۆمەڵەیەک بردنەوە بەرامبەر سڕبیا تۆماربکەن، سەرەڕای ئەوەی نۆڤاک دیۆکۆڤیچ-ی ئەستێرەی یەکەمی تێنسی سەرزەوی بۆ تیمی سڕبیا یاریدەکات.

لە یارییەکی بەهێزی دیکەدا، تیمی ڕوسیا بە هەمان ئەنجام، دوو کۆمەڵە بەرامبەر بە کۆمەڵەیەک بردنەوەیان بەرامبەر ئەڵمانیا تۆمارکرد.

بەپێی ئەنجامە تۆمارکراوەکانی قۆناغی نیوەی کۆتایی، تیمەکانی ڕوسیا و کرواتیا ئەمشەو کاتژمێر (6:00) بەکاتی هەرێمی کوردستان ڕووبەڕوودەبنەوە.

هەڵبژاردەی کرواتیا لە مێژوویدا دوو جار ناسناوی جامی دەیڤیزی بەدەستهێناوە، ساڵی 2005 لە یاریی کۆتاییدا بردنەوەی بەرامبەر سلۆڤاکیا، ساڵی 2018 بەرامبەر فەرەنسا براوەبوون، ساڵی 2016ش بەرامبەر ئەرجەنتین دۆڕاندنی تۆمارکردووە.

بابەتی پێشتر

ئەمشەو ناسناوی فۆرمولا 1 لە سعودیە یەکلاییدەبێتەوە؟

بابەتی دواتر

مانگی هەنگوینی چاڤی و بەرشلۆنە کۆتاییهات؟

بابەتی پەیوەندیدار
Total
0
Share