تۆپی ئاڵتوونی لە گیرفانی بنزیمەدایە

کەریم بنزیمەی فەرەنسی ئەستێرەی یانەی ڕیاڵ مەدرید، لەوە زیاتر پێویستی بە سەلماندنی تواناکانی نییە و خەڵاتی تۆپی ئاڵتوونیی 2022ی مسۆگەر کردووە.

هێرشبەرە 34 ساڵەکە لەم وەرزەدا ناسناوەکانی سوپەری ئیسپانیا، لالیگا، چامپیۆنزلیگی بەدەستهێناوە، لە 15 یاریی چامپیۆنز لیگدا 15 گۆڵی تۆمار کردووە، سەرەڕای ئەوەی پێگەی گۆڵکاری خولەکەی بەدەستهێناوە، ڕێژەی گۆڵەکانی لە نیوە زیاتری گۆڵەکانی یانەی شاهانە بووە (29 گۆڵ).

لەسەر ئاستی خولی ناوخۆی ئیسپانیا، “بێنز” خاوەنی 27 گۆڵە کە ڕێژەی لەسەددا 34ی گۆڵەکانی ڕیاڵ مەدریدە بۆ وەرزی 2021-2022.

“یورۆ سپۆرت” جەخت لەوە دەکاتەوە، کە خەڵاتی باڵۆن دۆری 2022 بۆ بنزیمەیە.

لەو بارەیەوە جەیمی کاراگێر، ئەفسانەی لیڤەرپوڵ دەڵێت، “شایستەی خەڵاتەکەیە، لە هەموو خولەکانی ئەم وەرزەدا یەکلاکەرەوە بووە.”

هەروەها تێری هێنری بە (CBS)ی ڕاگەیاندووە، “داوا لە گۆڤاری فرانس فووت بۆڵ دەکەم دەنگدان بۆ خەڵاتی باڵۆن دۆر ڕابگرێت، بنزیمە خەڵاتەکەی بەدەستهێنا.”

ڕۆناڵدۆی دیاردەی بەڕازیلیش وتوویەتی، “بنزیمە تاکە یاریزانە شایستەی خەڵاتی باڵۆن دۆر بێت.”

خەڵاتی تۆپی ئاڵتونی (باڵۆن دۆر)، خەڵاتێکی ساڵانەیە لەلایەن گۆڤاری فرانس فووت بۆڵی فەرەنسییەوە ساڵانە پێشکەش بە باشترین یاریزانی جیهان دەکرێت، وەرزی ڕابردوو لیۆ مێسی ئەفسانەی ئەرجەنتین بۆ جاری حەوتەم لە مێژوویدا بەدەستی هێنا.

بابەتی پێشتر

لە سێ مانگدا نزیكەی دوو هەزار عێراقی هاوسەرگیریی دووەمیان كردووە

بابەتی دواتر

كازمی بۆ جێگری سەرۆكی ئێران: بەرەنگاربوونەوەی ئاڵنگارییەكانی كەشوهەوا لەئەستۆی هەموواندایە

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

لیاو کێشە بۆ میلان دروست دەکات؟

ڕافائێل لیاو-ی پۆرتوگالی تاوەکو ئێستا گرێبەستی لەگەڵ یانەی ئەی سی میلان نوێ نەکردووەتەوە، شارەزایان چاوەڕواندەکەن داهاتووی یاریزانەکە لە…
Total
0
Share