لیڤەرپوڵ لە داهاتوویەکی نزیکدا ململانێی ڕیاڵ و بارسا دەکات

کۆمپانیای فینوای لەڕووی داراییەوە یانەی لیڤەرپوڵی گەیاندووەتە ئاستێکی باڵا

ستافی کارگێڕی یانەی لیڤەرپوڵی ئینگلیزی پلانە داراییەکانیان بە شێوەیەکی سەرکەوتوو جێبەجێکردووە و لە سەردەمی کۆرۆنادا جیاواز لە سەرجەم یانەکانی دیکە زیانی دارایی قورسیان بەرنەکەوتووە.

بەپێی ڕاپۆرتێکی ڕۆژنامەوانی ماڵپەڕی “دەیلی مەیڵ” قەیرانی دارایی سەردەمی کۆرۆنا زیانی قورسی بە سەرجەم یانەکانی ئەوروپا گەیاندووە، یانەی مانچستەر یونایتدی ئینگلیزی لە خاوەن زۆرترین داهاتەوە بۆ پلەی چوارەم لەدوای یانەکانی بەرشلۆنە و ڕیاڵ مەدرید و بایرن دابەزیوە، ڕێژەی داهاتەکان بەم شێوەیە بوون لە زۆرەوە بۆ کەم:

بەرشلۆنە 715.1 ملیۆن یورۆ، ڕیاڵ مەدرید 714.9 ملیۆن، بایرن میونشن 634.1 ملیۆن، مانچستەر یونایتد 580.4 ملیۆن، لیڤەرپوڵ 558.6 ملیۆن، مانچستەر سیتی 549.2 ملیۆن، پاریس سانت جێرمان 540.6 ملیۆن، چێڵسی 469.7 ملیۆن، تۆتنهام 445.7 ملیۆن، یوڤانتۆس 397.9 ملیۆن.

دەیلی مەیڵ سەرنجی خستووەتە سەر پێگەی یانەی لیڤەرپوڵ لە پلەی پێنجەمی ڕیزبەندیەکە و نوسیویەتی، پلانی کارگێڕی یانە سوورە زەبەلاحەکە هێندە بەهێزبووە زیانی گەورەی دارایی کاریگەری لەسەریان نەبووە، بەڵکو جۆن هێنری و هاوەڵانی ئامادەکاری دەکەن بۆ گەورەکردنی یاریگای ئانفێڵد ڕۆدز بۆ 61 هەزار کورسی.

لەسەر ئاستی هونەرییش بڕیاردراوە گۆڕانکاری لە سیستمی موچەی یاریزاناندا بکرێت، هەموو ئەمانە لە کاتێکدا کە ناوچەی مەشقەکانی میڵوود دووبارە بونیادنرایەوە.

هەموو ئەمانەش بۆ ساڵانی داهاتوو داهاتی یانەکە بەرزدەکەنەوە و وەک سەرەتایەک ئامانجیان پێشکەوتنە بەرانبەر مانچستەر یونایتد، پاشان ڕکابەریکردنی یانەکانی ڕیاڵ مەدرید و بەرشلۆنەی ئیسپانی.

بابەتی پێشتر

لە هەرێمی کوردستان 48 کەسی دیکە توشی کۆرۆنا بوون

بابەتی دواتر

توخێل لە بەرگریکارانی چێڵسی ڕازی نییە و داوای دوو ناوی گەورە دەکات

بابەتی پەیوەندیدار
Total
0
Share