عامری: ئه‌نجامه‌كان ڕه‌تده‌كه‌ینه‌وه‌ و جارێكى دیكه‌ تانه‌ له‌ هه‌ڵبژاردن ده‌ده‌ینه‌وه‌

سه‌رۆكى هاوپه‌یمانیی فه‌تح ڕایده‌گه‌یه‌نێت، بەردەوامدەبین لە تانەدان لە هەڵبژاردن لە دادگای فیدراڵی و کۆمسیۆن بە ڕاگەیاندنی ئەنجامەکان یاساکەی خۆی پێشێلکرد.

هادى عامری سه‌رۆكى هاوپه‌یمانیی فه‌تح، له‌ كۆنگره‌یه‌كى ڕۆژنامه‌وانیدا ڕایگه‌یاند، هەر لە سەرەتاوە گومانمان لە ئامێرەکانی هەڵبژاردن هەبووه‌، به‌ڵام هیواداربووین هەڵبژاردنەکە دووربێت لە ساختەکاری.

باسی له‌وه‌شكرد، کۆمسیۆن پابەندنەبوو بەوەی شریتی ئەنجامەکانی هه‌ڵبژاردن لە پارێزگاكان بداتە نوێنەری لایەناکان پێش ئەوەی ڕەوانەبکرێن بۆ كۆمسیۆن.

عامری ڕوونیشیكرده‌وه‌، ئه‌و ئه‌نجامه‌ى كه‌ كۆمسیۆن ڕایگەیاند لەسەدا 79ی دەنگەکان بووە، نه‌ك لەسەدا 94ی دەنگەکان، كه‌ كۆمسیۆن بانگه‌شه‌ى بۆده‌كات.

سه‌رۆكى هاوپه‌یمانیی فه‌تح پێشوایه‌، کۆمسیۆن بە ڕاگەیاندنی ئەنجامەکان یاساکەی خۆی پێشێلکردووە.

جه‌ختى له‌وه‌شكرده‌وه‌، بەردەوامدەبن لە تانەدان لە هەڵبژاردن لە دادگای فیدراڵی.

بابەتی پێشتر

نرخی ڕاگرتنی ئۆتۆمبێل لە گەراجەکانی سلێمانی چۆن دیاریکراوە؟

بابەتی دواتر

ڤیدیۆ.. پۆڵەندا دەڵێت بیلاڕوسیا منداڵانی کورد بەکاردەهێنێت

بابەتی پەیوەندیدار
Total
0
Share