توخێل داهاتووی له‌ پاریس یه‌کلاییدکرده‌وه‌

ڕاهێنه‌ری یانه‌ی پاریس سانت جێرمانی فه‌ره‌نسی، تۆماس توخێل ڕه‌تیده‌کاته‌وه‌ بیر له‌ به‌جێهێشتنی یانه‌که‌ی بکاته‌وه‌ و به‌رده‌وامبوونی دووپاتده‌کاته‌وه‌.

شه‌وی ڕابردوو یانه‌ی پاریس سانت جێرمان له‌ ئه‌ڵمانیا به‌رانبه‌ر یانه‌ی لایپزیگ به‌ ئه‌نجامی دوو گۆڵ به‌رانبه‌ر گۆڵێک دۆڕاندنی تۆمارکرد، ئه‌م ئه‌نجامه‌ هاوکاته‌ له‌گه‌ڵ ئه‌و ده‌نگۆیانه‌ی ئاماژه‌ به‌ تێکچوونی په‌یوه‌ندییه‌کانی نێوان تۆماس توخێلی ڕاهێنه‌ر و لیۆناردۆ ئاراوخۆی به‌ڕێوبه‌ری وه‌رزشی یانه‌ پاریسیه‌که‌ ده‌که‌ن.

له‌ باره‌ی مه‌ترسییه‌کانی دوورخستنه‌وه‌ی، توخێل له‌ وه‌ڵامی ڕادیۆ مۆنتی کارلۆی فه‌ره‌نسیدا ڕایگه‌یاند، ” نه‌خێر، هه‌ست به‌ مه‌ترسی ناکه‌م، هه‌میشه‌ میدیاکانی فه‌ره‌نسا ڕاهێنه‌ر ده‌خه‌نه‌ دۆخێکی مه‌ترسیداره‌وه‌ و به‌و شێوه‌یه‌ له‌باره‌یه‌وه‌ ده‌نوسن، به‌ڵام ئه‌وه‌ هیچ شتێک له‌ ئه‌رکه‌کانی من له‌گه‌ڵ ستافی هونه‌ری و به‌رانبه‌ر یاریزانان ناگۆڕێت، ئه‌وانه‌ بابه‌تگه‌لێکی ئاسایین و ده‌بێت ڕاهێنه‌ر خۆی بگونجێنێت له‌گه‌ڵیدا”.

توخێل له‌ ڕێگه‌ی لێدوانه‌کانیه‌وه‌ دووپاتیده‌کاته‌وه‌، بڕیاریداوه‌ له‌ پاریس به‌رده‌وامبێت و کێشه‌کانی ماوه‌ی ڕابردوو له‌گه‌ڵ لیۆناردۆی به‌ڕێوبه‌ری یانه‌ وه‌لابنێت.

توخێل له‌ هاوینی 2018وه‌ پۆستی ڕاهێنه‌ری یانه‌ی پاریس سانت جێرمانی وه‌رگرتووه‌، جگه‌ له‌ چنینه‌وه‌ی نازناوه‌ ناوخۆییه‌کان وه‌رزی ڕابردوو گه‌یشته‌ یاری کۆتایی خولی یانه‌ پاڵه‌وانه‌کان و به‌رانبه‌ر یانه‌ی بایرن میونشن شکستیهێنا.

بابەتی پێشتر

یوڤیچ له‌ دوو یانه‌ی ئیتاڵی نزیکبووه‌ته‌وه‌ و زێدان ڕه‌زامه‌ندی نیشانداوه‌

بابەتی دواتر

لامپارد کۆبوونه‌وه‌ی له‌گه‌ڵ کانتی کردووه‌ و به‌ ڕێککه‌وتن گه‌یشتوون

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

(ڤیدیۆ) ئه‌تله‌تیکۆ گه‌یشته‌ لوتکه‌ و به‌رشلۆنه‌ی له‌پله‌ی ده‌یه‌مدا جێگیرکرد  

ئه‌مشه‌و، شه‌ممه‌ له‌ چوارچێوه‌ی ڕوبه‌ڕوبوونه‌وه‌کانی هه‌فته‌ی نۆیه‌می خولی پله‌ یه‌کی ئیسپانیا “لالیگا”، یانه‌ی ئه‌تله‌تیکۆ مه‌درید سه‌رکه‌وتنێکی گه‌وره‌ی به‌رانبه‌ر…
Total
0
Share