لامپارد کۆبوونه‌وه‌ی له‌گه‌ڵ کانتی کردووه‌ و به‌ ڕێککه‌وتن گه‌یشتوون

ڕاهێنه‌ری یانه‌ی چێڵسی ئینگلیزی، فرانک لامپارد کۆبوونه‌وه‌ی له‌گه‌ڵ نگۆلۆ کانتی فه‌ره‌نسی ئه‌نجامداوه‌ و داهاتووی یاریزانه‌ فه‌ره‌نسییه‌که‌یان تاوتوێکردووه‌.

ماڵپه‌ڕی چێڵسی نیوز له‌ زاری فابریزیۆ ڕۆمانۆی ڕۆژنامه‌نوس و شاره‌زای ئیتاڵی بواری گواستنه‌وه‌کانه‌وه‌ بڵاویکردووه‌ته‌وه‌،‌ فرانک لامپارد کۆبوونه‌وه‌ی له‌گه‌ڵ نگۆلۆ کانتی ناوه‌ندکاری فه‌ره‌نسی ئه‌نجامداوه‌.

له‌ کۆبوونه‌وه‌که‌دا کانتی داوای هه‌ڵوێستی له‌ ڕاهێنه‌ره‌ نوێیه‌که‌ی کردووه‌، لامپاردیش له‌ وه‌ڵامدا دووپاتیکردووه‌ته‌وه‌، که‌ له‌ پلانه‌کانیدا بوونی هه‌یه‌ و به‌ یاریزانێکی گرنگ لێی ده‌ڕوانێت، به‌ڵکو داوایلێکردووه‌ بیر له‌ ڕۆیشتن نه‌کاته‌وه‌.

به‌پێی زانیارییه‌ به‌ده‌ستهاتووه‌کان، کانتی ته‌مه‌ن 30 ساڵ بڕیاریداوه‌ له‌ یانه‌ی چێڵسی ئینگلیزی به‌رده‌وامبێت و له‌ داهاتووشدا له‌سه‌ر ڕاسپارده‌ی لامپارد بۆنده‌که‌ی تاوه‌کو کۆتایی ژیانی وه‌رزشیی نوێبکاته‌وه‌.

کانتی له‌ هاوینی 2016 له‌ یانه‌ی لیسته‌ر سیتیه‌وه‌ په‌یوه‌ندی به‌ چێڵسییه‌وه‌ کرد، تاوه‌کو ئێستا به‌شداری 181 یاری کردووه‌، 11 گۆڵی تۆمارکردووه‌ و حه‌وت گۆڵی ڕه‌خساندووه‌.

چه‌ندین یانه‌ی گه‌وره‌ی ئه‌وروپی له‌ نمونه‌ی پاریس سانت جێرمان و ڕیاڵ مه‌درید خواستیان له‌سه‌ر کڕینی کانتی نیشانداوه‌‌، له‌ کاتێکدا نرخی گواستنه‌وه‌ی به‌هۆی هه‌ڵکشانی ته‌مه‌ن و پێکانه‌کانیه‌وه‌ له‌ 70 ملیۆنه‌وه‌ بۆ 40-50 دابه‌زیوه‌.

بابەتی پێشتر

توخێل داهاتووی له‌ پاریس یه‌کلاییدکرده‌وه‌

بابەتی دواتر

هالاند لە مێسی و کریستیانۆ باشتر دەرکەوتووە و جەنگی حەوت جەمسەرە بەرپادەکات

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

فاتی بەرامبەر لیڤانتی دەگەڕێتەوە

ئەستێرەی لاوی یانەی بەرشلۆنە، ئانسو فاتی کۆتا ساتەکانی قۆناغی چارەسەربوون لە پێکان تێدەپەڕێنێت و بەرامبەر لیڤانتی دەگەڕێتەوە. ئەستێرە…
Total
0
Share