ئامێری کارەبایی بۆ دڵی ئیریکسن دادەنێن، دەتوانێت یاریبکاتەوە؟

پزیشکانی سەرپەرشتیاری کریستیان ئیریکسن بڕیاریانداوە ئامێری کارەبایی دڵی بۆ دابنێن، بەو هۆیەوە گومان لە بەردەوامبوونی دەکرێت.

ڕۆژنامەی لاگازێتا دێلۆ سپۆرتی ئیتاڵی لە فیدراسیۆنی تۆپی پێی ئیتاڵیاوە ئاشکرایکردووە، دوای چاودێریکردن و ئەنجامدانی چەندین پشکنینی پزیشکی بۆ کریستیان ئیریکسنی یاریزانی هەڵبژاردەی دانیمارک، پزیشکانی بواری نەخۆشییەکانی دڵ بڕیاریانداوە ئامێری کارەبایی دڵ (ICD) لەجەستەیدا بچێنن.

ئەم ئامێرە هەڵدەستێت بە ڕێکخستنەوەی کارەبایی دڵی یاریزانەکە و نەهێشتنی دڵەکوتێ و ناجێگری لێدانی دڵ.

ڕۆژنامەکە جەخت لەوە دەکاتەوە، کە بەکارهێنانی ئەم ئامێرە بۆ یاریزانانی خولی ئیتاڵیا ڕێگەپێدراو نییە، واتا ڕێگە بە هیچ یاریزانێک نادرێت بەم ئامێرەوە چالاکییەکانی خولی ئیتاڵیا ئەنجامبدات، سەرەڕای ئەوەی لە هەندێک خول ڕێگەپێدراوە.

یەکێک لەو یاریزانانەی بەم ئامێرەوە چەندین ساڵە یاریدەکات، دالی بلێندی بەرگریکاری هۆڵەندییە، کە لە ئێستادا بەشداری یورۆی 2020 و درێسی یانەی ئەیاکس ئەمستەردامی پۆشیوە.

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

(ڤیدیۆ) هۆڵه‌ندا به‌ بردنه‌وه‌ له‌ سه‌نیگال ده‌ستیپێکرد

ئه‌مشه‌و دووشه‌ممه‌، گه‌ڕی یه‌که‌می قۆناغی کۆمه‌ڵه‌کانی جامی جیهانی 2022 له‌ قه‌ته‌ر به‌رده‌وامی هه‌بوو، هۆڵه‌ندا بردنه‌وه‌یه‌کی گرنگی تۆمارکرد. هه‌ڵبژارده‌ی…
Total
0
Share