یوڤیچ له‌ دوو یانه‌ی ئیتاڵی نزیکبووه‌ته‌وه‌ و زێدان ڕه‌زامه‌ندی نیشانداوه‌

هێرشبه‌ری سڕبی یانه‌ی ڕیاڵ مه‌درید، لوکا یوڤیچ له‌م وه‌رزه‌دا به‌پێی پێویست ده‌رنه‌که‌وتووه‌ و وه‌ک ئه‌گه‌رێکی به‌یێز ئاماژه‌ به‌ گواستنه‌وه‌ی بۆ یانه‌یه‌کی گه‌وره‌ی ئیتاڵیا ده‌کرێت.

ماڵپه‌ڕی کالچیۆ میرکاتۆی ئیتاڵی ئاشکرایکردووه‌، لوکا یوڤیچ نه‌یتوانیوه‌ ڕه‌زامه‌ندی زینه‌دین زێدانی ڕاهێنه‌ر به‌ده‌ستبهێنێت، له‌ هاوینی ڕابردوو نزیکبوو ماڵئاوایی له‌ یانه‌ی شاهانه‌ی مه‌درید بکات، به‌ڵام ڕاهێنه‌ره‌ فه‌ره‌نسییه‌که‌ بڕیاریدا چانسی زیاتری پێبدات و له‌م وه‌رزه‌دا له‌ چه‌ند ڕوبه‌ڕوبوونه‌وه‌یه‌کدا به‌ شێوه‌ی سه‌ره‌کی به‌شداریپێکردووه‌، به‌ڵام دووباره‌ شکستیهێناوه‌.

زێدان بۆ گواستنه‌وه‌کانی زستانه‌ی 2021 ڕه‌زامه‌ندی ده‌ربڕیوه‌ ده‌ستبه‌رداری هێرشبه‌ره‌که‌ ببێت، له‌ به‌رانبه‌ردا یانه‌کانی ناپۆلی و میلان ئاماده‌ییان نیشانداوه‌ به‌ شێوازی خواستن بۆ ماوه‌ی شه‌ش مانگ له‌ میرکاتۆی زستانه‌دا گواستنه‌وه‌ی پێبکه‌ن، له‌گه‌ڵ جێگیرکردنی به‌ندی گواستنه‌وه‌ی هه‌میشه‌یی له‌ دوای شه‌ش مانگی یه‌که‌م.

سه‌رچاوه‌که‌ دووپاتیده‌کاته‌وه‌، تاوه‌کو ئێستا یوڤیچ له‌گه‌ڵ هیچ یه‌کێک له‌ یانه‌ داواکاره‌کانی ڕێککه‌وتنی نه‌کردووه‌، به‌ڵکو چاوه‌ڕوانی داهاتووی ده‌کات له‌ یانه‌ی شاهانه‌.

یوڤیچ له‌ هاوینی 2019 به‌بڕی 60 ملیۆن یورۆ له‌ یانه‌ی ئینتراخت فرانکفۆرته‌وه‌ په‌یوه‌ندی به‌ ڕیاڵ مه‌دریده‌وه‌ کرد، به‌ درێسی شاهانه‌وه‌ له‌ 31 یاریدا به‌ شێوه‌ی سه‌ره‌کی و یه‌ده‌گ به‌شداری پێکراوه‌ و ته‌نها دوو گۆڵ و دوو ئه‌سیستی تۆمارکردووه‌.

بابەتی پێشتر

کەرکوک.. دوو لە دزەکانی باندەكەی ئەمشەو دەستگیرکران

بابەتی دواتر

توخێل داهاتووی له‌ پاریس یه‌کلاییدکرده‌وه‌

بابەتی پەیوەندیدار
Total
0
Share