ئالێگری : “10 یانە لە یۆڤانتۆس بەهێزترە”

ماسیمۆ ئالێگری، ڕاهێنەری یانەی یۆڤانتۆس بەرگریی لە یاریزانەكانی كرد پاش كرانە دەرەوەیان لە چامپیۆنز لیگ و پێشیوایە عەیبە نیە گەر دان بەوەدا بنرێت 10 یانە لە یۆڤانتۆس بەهێزتر هەیە لەسەر ئاستی ئەوروپا.

یۆڤانتۆس لەناو یاریگای خۆی بەرامبەر ڤیاریاڵ دۆڕا و ماڵئاوایی لە چامپیۆنز لیگ كرد.

ئالێگری جەختی كردەوە كە تیپەكەی بەشێوەیەكی باش دەركەوتون و یارییەكەیان لە 12 خولەكدا لەدەست دەرچووە.

وتیشی: ڤیاریاڵ بە 9 یاریزانەوە بەرگریی كردووە و بەهێرشی هەڵگەڕاوە یارییەكەی بردۆتەوە.

ئالێگری پێیوایە ئێستا لەسەر ئاستی ئەوروپا 10 یانە لە یۆڤانتۆس بەهێزتر هەن و پێویستە تیپەكە گۆڕانكاری لە پێكهاتەكەیدا بكات.

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

چاڤی به‌ چاره‌سه‌رکردنی کێشه‌ گه‌وره‌که‌ له‌ بارسا ده‌ستپێده‌کات

ئه‌ستێره‌ی دێرینی به‌رشلۆنه‌ و ڕاهێنه‌ری پێشووی یانه‌ی سه‌دی قه‌ته‌ری، چاڤی هێرناندێز به‌فه‌رمیی په‌یوه‌ندی به‌ یانه‌ی به‌رشلۆنه‌وه‌ کرد، یه‌که‌مین…
Total
0
Share