بزوێنەری بەڕازیلی لە ئارسیناڵ دەبەسترێت

یانەی ئارسیناڵ سەبارەت بە گواستنەوەی ئارسەر مێلۆ لەگەڵ یانەی یوڤانتۆس بە ڕێککەوتن گەیشتووە، هەوڵەکانیشیان بە ئاراستەی لوکاس پاکێتا دەستپێکردووە.

ماڵپەڕی “دەیلی ئێکسپرێس”ی بەریتانی ئاشکرایکردووە، بەڕێوەبەرانی ئارسیناڵ سەبارەت بە گواستنەوەی ئارسەر مێلۆ ڕێککەوتنی سەرەتاییان لەگەڵ یانەی یوڤانتۆس کردووە، یاریزانەکەش ڕەزامەندی بەرامبەر گواستنەوەکە نیشانداوە.

واژۆکردنی گرێبەستی ئارسەر و ئارسیناڵ بە شێوازی خواستن دەبێت بۆ ماوەی وەرزێک، بەو مەرجەی لە کۆتایی وەرزدا گرێبەستی هەمیشەیی لەگەڵدا واژۆ بکات.

ڕۆژنامەی سپۆرت نووسیویەتی، مایکڵ ئارتێتا جگە لە ئارسەر، داوای گواستنەوەی لوکاس پاکێتای یاریزانی یانەی لیۆنی فەرەنسیشی کردووە.

گواستنەوەی ئارسەر دەبێتە چوارەم گواستنەوەی ئارسیناڵ دوای واژۆ کردنی بۆندەکانی فابیۆ ڤیێرا، گابریێل جیسۆز، ئۆلیکساندەر زینچینکۆ، هەروەها ئەگەرێکی بەهێزیش لە ئارادایە بۆ واژۆ کردنی گرێبەست لەگەڵ یوری تیلیمانزی بەلجیکی، کە بۆ یانەی لیستەر سیتی یاری دەکات.

بابەتی پێشتر

بۆچی لاپۆرتا دەیەوێت مێسی بگەڕێنێتەوە؟

بابەتی دواتر

ڕاگەیەندراوێك لە دژەتیرۆرەوە

بابەتی پەیوەندیدار
Total
0
Share