ڕیاڵ مەدرید لەجێگەی مباپێ دوو بژاردە تاوتوێ دەکات

یانەی ڕیاڵ مەدرید کار بۆ کڕینی کیلیان مباپێ دەکات، وەک جێگرەوەی ئەو گرێبەستەش هەوڵەکانیان بە ئاراستەی دوو یاریزان دەستپێکردووە.

بەگوێرەی لێکدانەوەکانی ئێزگەی “کادینا سێر”، ڕیاڵ مەدرید ئامادەکاری بۆ شکستهێنان لە گرێبەستی کیلیان مباپێ-دا کردووە، بۆ ئەو مەبەستەش دوو بژاردەیان خستووەتە سەر مێزی گفتوگۆکردن، کە پێکهاتوون لە ڤیکتۆر ئۆسیمینی هێرشبەری ناپۆلی و دوشان ڤلاهۆڤیچی هێرشبەری یوڤانتۆس.

یانەی شاهانە هەوڵدەدات یەکێک لەم دوو یاریزانە بە شێوازی خواستن بۆ وەرزێک بگوازێتەوە بۆ ڕیزەکانی، لەگەڵ بژاردەی واژۆکردنی گرێبەستی هەمیشەیی لە وەرزی داهاتوو، بەڵام هەردوو یانەی ناپۆلی و یوڤانتۆس مکوڕن لەسەر واژۆکردنی گرێبەستی هەمیشەیی بە زیاتر لە 90 ملیۆن یورۆ.

ئەم زانیارییانە هاوکاتن لەگەڵ ئەو دەنگۆیانەی ئاماژە بە هەوڵەکانی ڕیاڵ دەکەن بۆ گواستنەوەی لاوتارۆ مارتینێزی هێرشبەری ئینتەر میلان.

بابەتی پێشتر

بافڵ جەلال تاڵەبانی: ناکرێت لەچوارچێوەی یاسادا سوکایەتی بە پیرۆزییەکان بکرێت

بابەتی دواتر

میلان لە نێوان کامادا و چیکوێزی بڕیاردەدات

بابەتی پەیوەندیدار
Total
0
Share