كاروانێكى دیكه‌ى كۆچبه‌ران له‌ بیلاڕوسیاوه‌ ده‌گه‌ڕێته‌وه‌ هه‌رێم

بڕیاره‌ ئێواره‌ى ئه‌مڕۆ كاروانێكی دیكه‌ی كۆچبه‌ران له‌ بیلاڕوسیاوه‌ بگه‌ڕێته‌وه‌‌ ‏فڕۆكه‌خانه‌ی نێوده‌وڵه‌تیی هه‌ولێر.‏

په‌یامنێرى تۆڕی میدیایی ئێستا له‌ هه‌ولێر گواستیه‌وه‌، ئه‌مڕۆ پێنجشه‌ممه‌ كاروانی شه‌شه‌می ‏كۆچبه‌رانی سنووره‌كانى بیلاڕوسیا و پۆڵه‌ندا له‌ ڕێگەی فڕۆكه‌خانه‌ی هه‌ولێرەوە ده‌گاتەوە ‏هەرێمی کوردستان.‏

به‌پێی زانیارییه‌كانى ئێستا، كاروانی ئه‌مجاره‌‌ نزیكه‌ی 430 كۆچبه‌ر ده‌بن و كاتژمێر ‏‏5:00ـی ئێواره‌ فڕۆكه‌كه‌یان‌ له‌ فڕۆكه‌خانه‌ى مینسك-ی پایتەختی بیلاڕوسیاوە‌ ده‌گاته‌وه‌ ‏هه‌ولێر.‏

پێشتر ژماره‌یه‌ك كۆچبه‌رى دیكه‌ له‌ سنووره‌كانى بیلاڕوسیا و پۆڵه‌نداوه‌ گه‌ڕاونه‌ته‌وه‌ ‏هه‌رێم، كه‌ ژماره‌یان نزیكەی هه‌زار و 500 كۆچبه‌ر بووه‌، ئه‌ویش دواى ئه‌وه‌ى پۆڵه‌ندا ‏ڕێگه‌ینه‌دا كۆچبه‌ران له‌ خاكى وڵاته‌كه‌یه‌وه‌ بپەڕنەوە بۆ وڵاتانى ئه‌وروپا.‏

بابەتی پێشتر

(ڤیدیۆ) سیتی و چێڵسی و لیڤەرپوڵ براوەی هەفتەی 14 بوون

بابەتی دواتر

هەسارۆچكەیەك لە زەوی نزیكدەبێتەوە

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

گەشتەکانی عومرە دەستپێدەکەنەوە

وەزارەتی ئەوقاف ئاشكرایدەكات، گەشتەکانی عومرە دەستپێدەکەنەوە. وەزارەتی ئەوقاف و کاروباری ئایینی هەرێمی كوردستان، ئەمڕۆ یەكشەممە 7ی شوبات ڕاگەیەندراوێكی…
Total
0
Share