گەشتەکانی عومرە دەستپێدەکەنەوە

وەزارەتی ئەوقاف ئاشكرایدەكات، گەشتەکانی عومرە دەستپێدەکەنەوە.

وەزارەتی ئەوقاف و کاروباری ئایینی هەرێمی كوردستان، ئەمڕۆ یەكشەممە 7ی شوبات ڕاگەیەندراوێكی لەبارەی دەستپێكردنەوەی گەشتەكانی عومرەوە بڵاوكردەوە.

لە ڕاگەیەندراوەكەدا ئاشكراكراوە، “نووسينگه‌ی وەزیری ئەوقاف و کاروباری ئایینی، نووسراوێکی ئاڕاستەی وەزارەتی تەندروستیی حکومەتی هەرێمی کوردستانكردووە سەبارەت بە ڕێکارەکانی  چۆنییەتی دەستپێکردنەوەی گەشتەکانی عومرەی عومرەکاران.”

ڕاگەیەندراوەكەی وەزارەتی ئەوقاف، ئاماژە بۆ وەڵامی وەزارتی تەندروستی دەكات كە ڕەزامەندی نیشانداوە بۆ دەستپێكردنەوەی گەشتەكانی عومرە و دەڵێت، “وەزارەتی تەندروستیی ھەرێم، بەپێی  چەند مەرج و ڕێنماییەکی خۆپارێزیی  تەندروستی، وەڵامی وەزارەتی ئەوقاف و کاروباری ئایینی دایەوە، بەڕێوەبەرایەتیی گشتیی حەج و عومرە، بەپێی ڕێنمایی نوێ گەشتەکانی عومرە دوای وەستانی بۆماوەی ساڵێک بەھۆی کۆرۆنا دەستپێدەکاتەوە.”

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

زیاتر لە 20 کاتژمێرە تورکیا بۆردوومانی سنووری باتیفا دەکات و ژنێکیش بریندارە

فڕۆکەکانی تورکیا لەشەوی ڕابردووەوە بەردەوامن لەبۆدومانکردنی سنوورەکانی قەزای باتیفا و بەوهۆیەشەوە ژنێک لەگوندی بانکی سەروو برینداربووە. پەیامنێری تۆڕی…
Total
0
Share