هاتوچۆی هەولێر لەبارەی ئۆتۆمبیلە بێ سەرەتاکانەوە ئاگاداری شۆفێران دەکاتەوە

بەڕێوبەرایەتی هاتوچۆی هەولێر لەبارەی ئۆتۆمبیلە بێ سەرەتاکانەوە ئاگداری شۆفێران دەکاتەوە کە سەردانی ناوتۆمارکردن بەپێی پیت هەڵوەشاوەتەوە.

لە ڕاگەیەندراوێکدا هاتوچۆی هەولێر ئەمڕۆ 15 ی ئازار ڕایگەیاندووە، ” ئاگاداری خاوەن ئۆتۆمبێلەکانی بێ سەرەتا و تۆمار نەکراوەکان دەکەینەوە خشتەی ڕابردوو بڵاومان کردبویەوە هەڵوەشاوەتەوە کەوا بەپێی پیتی دیاری کراو سەردانی پشکنین بکەن ، لە ئەمڕۆوە سەردانیکردن ئارەزومەندانەیە واتا هەموو کەسێک دەتوانێت لە هەر ڕۆژێک بێت سەردانی لیژنەی پشکنین بکات بۆ سەرژمێری کردنی ئۆتۆمبێلە بێ سەرەتاکان”.

پێشتر بەڕێوبەرایەتییەکانی هاتوچۆ لە پارێزگاکانی هەرێم ڕایانگەیاندبوو ئۆتۆمبیلە بێ سەرەتاکان تۆمار دەکەن وەک ئامارێکی سەرژمێری.

تا ئێستا هاتوچۆی هەرێم ئەوەی ڕانەگەیاندووە کە تۆمارکردنی ئۆتۆمبیلە بێ سەرەتاکان ژمارەیان پێدەدرێت، تەنها ڕایگەیاندووە بۆ سەرژمێری ناویان تۆمار دەکرێت.

بابەتی پێشتر

مافی مرۆڤ زەنگی مەترسی لەسەر ئاسایشی خۆراکی عێراق لێدەدات

بابەتی دواتر

دانیشتنی پەرلەمانی عێراق دواخرا

بابەتی پەیوەندیدار
Total
0
Share