(ڤیدیۆ) سیتی و چێڵسی و لیڤەرپوڵ براوەی هەفتەی 14 بوون

سێ ڕووبەڕووبوونەوەی گرنگی خولی نایابی ئینگلیزی ئەنجامدران، یانەکانی چێڵسی و مانچستەر سیتی و لیڤەرپوڵ بردنەوەیان تۆمارکرد.

ئەمشەو چوارشەممە، لە چێوەی یارییەکانی هەفتەی 14ی خولی نایابی ئینگلتەرا، یانەی مانچستەر سیتی لە دەرەوەی یاریگای خۆی بووە میوانی یانەی ئەستۆن ڤێلا، یارییەکە بە ئەنجامی دوو گۆڵ بەرامبەر بە گۆڵێک لەبەرژەوەندیی سیتی کۆتاییهات.

گۆڵەکانی سیتی لە خولەکەکانی 27، 43 لەلایەن ڕوبن دیاس و بێرناردۆ سیلڤاوە تۆمارکران، تاکە گۆڵەکەی ئەستۆن ڤێلا لە خولەکی 47 لەلایەن ئولی واتکینزەوە تۆمارکرا.

لەلایەکی دیکەوە یانەی چێڵسی لەڤیکاراج ڕۆد بووە میوانی یانەی واتفۆرد، یارییەکە بەئەنجامی دوو گۆڵ بەرامبەر بە گۆڵێک لەبەرژەوەندی بلوزی لەندەن کۆتاییهات.

گۆڵەکانی چێڵسی لە خولەکەکانی 29، 73 لەلایەن مەیسن ماونت و حەکیم زەیاشەوە تۆمارکران، تاکە گۆڵەکەی یانەی خانەخەوێ لەخولەکی 43 لەلایەن ئیمانوێل دێنیسەوە تۆمارکرا.

لە یارییەکی بەهێزی دیکەدا، دێربی مێرسیساید لەنێوان ئێڤەرتۆن و لیڤەرپوڵ ئەنجامدرا.

یانەی لیڤەرپوڵ بە ئەنجامی چوار گۆڵ بەرامبەر بە گۆڵێک لەبەرژەوەندیی سوورپۆشەکان کۆتاییهات.

گۆڵەکانی لیڤەرپوڵ لە خولەکەکانی نۆ، 19، 64، 79 لەلایەن جۆردان هێندێرسۆن، محەمەد سەڵاح (دوو گۆڵ)، دیێگۆ جۆتاوە تۆمارکران، گۆڵەکەی ئێڤەرتۆن لە خولەکی 38 لەلایەن دیمارای گرای-یەوە تۆمارکرا.

ئەنجامەکانی دیکە:

وێستهام 1-1 برایتۆن

وڵڤەرهامپتن 0-0 بێرنڵی

ساوزامپتن 2-2 لیستەر سیتی

بەپێی ئەنجامە تۆمارکراوەکان، یانەکانی چێڵسی (33 خاڵ) و مان سیتی (32 خاڵ) و لیڤەرپوڵ (31 خاڵ) لە پلەکانی یەکەم و دووەم و سێیەمی ڕیزبەندیی یانەکانی پریمەرلیگ بەردەوامبوون.

بابەتی پێشتر

(ڤیدیۆ) ڕیاڵ مەدرید بە زەحمەت بلباوی تێپەڕاند

بابەتی دواتر

كاروانێكى دیكه‌ى كۆچبه‌ران له‌ بیلاڕوسیاوه‌ ده‌گه‌ڕێته‌وه‌ هه‌رێم

بابەتی پەیوەندیدار
Total
0
Share