ئه‌مڕۆ په‌رله‌مانى كوردستان خۆپیشاندانى خوێندكاران تاوتوێده‌كات

بڕیاره‌ ئه‌مڕۆ په‌رله‌مانى كوردستان كۆببێتەوە، به‌پێی كارنامه‌كه‌ى كۆبوونه‌وه‌كه‌، ‏به‌دواداچوون بۆ خۆپیشاندانى خوێندكاران ده‌كات.‏

لە كارنامه‌ى كۆبوونه‌وه‌كەی ئەمڕۆی پەرلەمانی كوردستاندا،‌ كه‌ له‌سێ خاڵ پێكهاتووه‌، له‌ ‏یه‌كێك له‌ ته‌وه‌ره‌كاندا هاتووه‌،‌ بەدواداچوونی لیژنەی ناوخۆ و ئاسایش و هەروەها لیژنەی ‏پەروەردە و خوێندنی باڵا سەبارەت بە خۆپیشاندانی خوێندكاران ده‌خرێته‌ڕوو.‏

بڕیارە دانیشتنەكەی پەرلەمانی كوردستان كاتژمێر 11:00ی پێشنیوەڕۆ دەستپێبكات و ‏تەوەرەكانی بریتی دەبن لە:‏

یەكەم: دەنگدان لەسەر پڕۆژەیاسای (كۆمپانیا ئەمنییە تایبەتەكان لە هەرێمی كوردستان-‏عێراق)، به‌پێی حوكمی مادده‌كانی (90، 91، 93، 96، 97) له‌ په‌یڕه‌وی ناوخۆی ‏په‌رله‌مانی كوردستان.‏

دووەم: خستنەڕووی بەدواداچوونی هەردوو لیژنەی (ناوخۆ و ئاسایش و ئەنجوومەنه‌ ‏خۆجێیەكان) و لیژنەی (پەروەردە و خوێندنی باڵا و توێژینەوەی زانستی)، سەبارەت بە ‏خۆپیشاندانی خوێندكاران.‏

سێیەم: خوێندنه‌وه‌ی دووه‌م بۆ پڕِۆژەیاسای (سەرپەرشتیكردنی پڕۆژەكانی كشتوكاڵی لە ‏هەرێمی كوردستان)، به‌پێی حوكمی مادده‌كانی (87، 88، 89) له‌ په‌یڕه‌وی ناوخۆی ‏په‌رله‌مانی كوردستان.‏

بابەتی پێشتر

ئامۆژگاریی دیكەی هەیە.. WHO بۆ بەرەنگاربوونەوەی ئۆمیكرۆن لەگەڵ ڕاگرتنی گەشتە ‏ئاسمانییەكان نییە

بابەتی دواتر

بلومبێرگ: واشنتن لەپێناو نرخی وزە هەوڵی ئاساییکردنەوەی گرژییەکانی لەگەڵ سعودیە دەدات 

بابەتی پەیوەندیدار
Total
0
Share