لە شارەدێی هەریر شەڕ روویدا و کوژراو هەیە

دواینیوەڕۆی ئەمڕۆ لە شارەدێی هەریر شەڕ لەنێوان دوو بنەماڵەدا ڕوویدا وتا ئێستا سێ کەس کوژراون و دوو کەسی دیکەش برینداربوون.

محەمەد ئامۆکەیی بەرپرسی ڕاگەیاندنی بەڕێوەبەرایەتی تەندروستی شەقڵاوە بە تۆڕی میدیایی ئێستای ڕاگەیاند، “دواینیوەڕۆی ئەمڕۆ لە شارەدێی هەریر شەڕ لەنێوان دوو بنەماڵەدا ڕوویدا و تەقەیان بەڕووی یەکدا کردووە”.

وتیشی، ” تائێستا سێ کەس کوژراون، کە دووانیان دایک و کوڕن و دوو کەسی دیکەش برینداربوون، تەرمەکان بۆ پزیشکی دادوەری گواستراونەتەوە”.

بەپێی زانیارییەکان، تائێستا شەڕەتەقە لە سنوورەکە بەردەوامی هەیە، بەڵام هێزە ئەمنییەکان گەیشتوونەتە شوێنەکە و لە هەوڵی کۆنتڕۆڵکردنی دۆخەکەدان.

 

 

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

دوایین زانیاری لەبارەی هاوتاكردنی مووچەی هەرێم لەگەڵ بەغداد بڵاوكرایەوە

ئەندامێكی ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق رایدەگەیەنێت، ئەنجومەنی وەزیران نووسراوێكی ئاراستەی نوێنەرایەتیی حكومەتی هەرێم لە بەغداد كردووە داوای بۆچوونی نوێنەرایەتییەكەی…
Total
0
Share