سه‌رۆكی جێبه‌جێكارى كۆمپانیاى تویته‌ر ده‌ستیله‌كاركێشایه‌وه‌

سه‌رۆكی جێبه‌جێكارى تویته‌رده‌ستله‌كاركێشانه‌وه‌ى خۆی له‌ كۆمپانیاكه‌ ڕاگه‌یاند.

جاك دۆرسی، سه‌رۆكایه‌تیی جێبه‌جێكارى تویته‌ر له‌ تویتێكدا كه‌ له‌هه‌ژمارى خۆی بڵاویكردووه‌ته‌وه‌، نووسیویه‌تى،”كۆمپانیاكە ئامادەیە بۆ بەرەوپێشچوون و لە كۆتایدا كاتی ئەوەیە منیش ماڵئاوایی بكەم”.

دۆرسی باسی له‌وه‌شكردووه‌، متمانەی تەواوی بە جێگرەوەكەی هەیە، دڵخۆش و سوپاسگوزاریشە بۆ توانا و شارەزایی ئه‌و كه‌سه‌”.

هۆكاری دەستلەكاركێشانەوەكەشی بۆ سڕینەوەی ئەكاونتەكەی دۆناڵد تره‌مپى سەرۆكی پێشووی ئەمریكا ده‌گه‌ڕێته‌وه‌ دوای دروستبوونی پشێووی لە كۆنگرێسی ئەو وڵاتە و گواستنەوەی لە ڕێگەی تویتەرەوە.

دواى ئه‌و ڕووداوه‌ دۆرسی ڕووبەڕووی ڕەخنەی توند بووەوە لە لایەن لایەنگرانی تره‌مپەوە.

لاى خۆیه‌وه‌ كۆمپانیای تویتەر له‌ ڕاگه‌یه‌ندراوێكدا ڕایگه‌یاندووه‌، بەڕێوبەرەكەى دەستلەكاردەكێشێتەوە و لە جێگەی ئەو پاراگ ئاگراوێل دەستبەكاردەبێت.

پاراگ ئاگراوێڵ لە ساڵی 2011ه‌وه‌ پەیوەندیی بە كۆمپانیای تویتەرەوە كردووە، لە ساڵی 2017ه‌وه‌ بووه‌ته‌ سەرۆكی كۆمپانیای تەكنەل.

ئه‌وه‌ش له‌كاتێكدایه‌، جاك دۆرسی لە ئەندامانی دامەزرێنەری كۆمپانیای توویتەر بوو، هەروەها بەڕێوه‌بەری كۆپانیای سكوێرە، كە چەندین ساڵ خزمەتی به‌ تویته‌ر كردووه‌.

بابەتی پێشتر

له‌سه‌ر گرانكردنى نرخى ده‌رمان ڕوونكردنه‌وه‌ ده‌درێت

بابەتی دواتر

چێوه‌ى هه‌ماهه‌نگیى شیعه‌كان ئه‌نجامه‌كانى هه‌ڵبژاردن ڕەتدەكاتەوە

بابەتی پەیوەندیدار
Total
0
Share