تایوان: چاودێریی 41 فڕۆکەی چینیمان لە سنووری وڵاتەکەمان کرد

وەزارەتی بەرگریی تایوان دەڵێت، چین بەردەوامە لە پێشێلکردنی سنوورەکانی تایوان و لە دوا پێشهاتیشتدا 41 فڕۆکەی جەنگیی چینی لەلایەن هێزەکانیانەوە چاودێریی کراون.

ئەمڕۆ هەینی، وەزارەتی بەرگری تایوان رایگەیاند کە چاودێری 41 فڕۆکەی سەربازی چینی کراوە.

وەزارەتەکە ئاماژەی بەوەشکردووە، 41 فڕۆکە و کەشتییەکی سەربازیی چینی لە دەوروبەری دوورگەکەدا بیندراوە، پێش سەردانێکی سەرۆکی تایوان بۆ دەرەوەی وڵات.

وەزارەتەکە باسی لەوەشکردووە، ئەمە زۆرترین ژمارەی فڕۆکەی چینییە کە لە ماوەی زیاتر لە سێ هەفتەدا لە دەوروبەری تایوان بینراوە.

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

وێنەی مانگە دەستكردەكان “فێڵێكی ڕوسیا” لەسەر سنووری ئۆكرانیا ئاشكرادەكات

ئەمینداری گشتیی ناتۆ ڕایدەگەیەنێت، وێنەی مانگە دەستكردەكان دووپاتیدەكاتەوە ڕوسیا هێزەكانی لەسەر سنووری ئۆكرانیا نەكشاندووەتەوە. ینس ستۆلتنبێرگ، ئەمینداری گشتیی…
زیاتر ببینە

دۆناڵد ترەمپ: گفتوگۆ لەگەڵ ئێران دەکەین بەڵام ئاگربەست کۆتاییهاتووە

دۆناڵد ترەمپ، سەرۆکی ئەمریکا ڕایدەگەیەنێت، ئێران داوای لێکردین بەردەوامبین لە دانوستانەکان، ئێمەش گفتوگۆیان لەگەڵ دەکەین، بەڵام ئاگربەست کۆتاییهاتووە.…
Total
0
Share