ئەمریکا كارمەندی زیاتری باڵیۆزخانەكەی لە كابوڵ دەكشێنێتەوە

دوو سەرچاوەی باڵای ئەمریکی نیازی وڵاتەکەیان بۆ کشانەوەی زیاتری کارمەندانی باڵیۆزخانەکەیان لە کابوڵ ئاشکراکردووە، دەڵێن، حكومەتی ئەفغانستان زووتر لەوەی پێشبینییان كردووە بەرامبەر تاڵیبان شكستیهێناوە.

ئەو دوو سەرچاوەیە ڕایانگەیاندووە، ، بەرپرسانی ئەمریکا لانیکەم شەش مانگیان وەک ماوەیەکی دیاریکراو بۆ داڕمانی حکومەتی ئەفغانستان داناوبوو، بەڵام بەپێی بۆچوونی سەرچاوەکان ئەو داڕمانە زووتر لەو ماوەیە ڕوودەدات.

بۆیە بەوتەی سەرچاوە ئەمریكییەكان، خواستی كشانەوەی كارمەندانی باڵیۆزخانەكە لە ئەفغانستان زووتر لەوەی پێشبینی دەکرا و خێراتر لەو ماوەیەی شارەزایانی ئەمریکا پێشبینییان کردبوو، بەدەستبێت، ئەمەش وایکردووە ڕووداوەکان زۆر خێراتر ڕووبدەن.

زانیارییەکان باسلەوەدەکەن، وەزارەتی دەرەوی ئەمریکا پلانی هەیە بۆ دیاریکردنی ژمارەیەکی کەم لە کارمەندە سەرەکییەکانی باڵیۆزخانەکەی لە کابوڵ و کشانەوەی زیاتری کارمەندەکانی لە چەند ڕۆژ یان هەفتەی داهاتوودا.

تائێستا هیچ زانیارییەک لەبارەی وردەکاریی کشانەوەی ژمارەی ئەو کارمەندانە ئاشکرانەکراوە و چاوەڕێدەکرێت لە چەند ڕۆژی داهاتوودا زانیارییەکان بەتەواوی بخرێنەڕوو.

بەرپرسێکی وەزارەتی بەرگری ئەمریکاش ڕایگەیاندووە، هەرچەندە ئیدارەی ئەمریکا پێیوانییە کابوڵ بەشێوەیەکی ڕاستەوخۆ ڕوبەڕووی هێرش ببێتەوە، بەڵام لەسەر وڵاتەکەی پێویستە ئامادەکاری بۆ هەر دۆخێکی نەخوازراو بکات.

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

وەتسئەپ: تاوەکو مانگی ئایار هەژماری هیچ کەسێک داناخەین

کۆمپانیای وەتسئەپ لەبارەی داواکردنی زانیارییە تایبەتییەکانی بەکارهێنەرەوە ڕایگەیاند جێبەجێکردنی ئەو بڕیارەیان تاوەکو 15ی مانگی ئایار دواخستووە و ڕەتیشیکردەوە…
زیاتر ببینە

ماكرۆن زۆرینەی پەرلەمانی لەدەستدا و پێویستی بە هاوپەیمانێكە تا حكومەت پێكبهێنێت

ئەنجامی هەڵبژاردنە پەرلەمانییەکەی فەرەنسا ڕاگەیەندرا، سەرەڕای ئەوەی هاوپەیمانییەكەی ماكرۆن زۆرترین كورسی بەدەستهێناوە، بەڵام بەتەنها ناتوانێت حكومەتی نوێ پێكبهێنێت.…
Total
0
Share