پوتین كازمی بانگهێشتی ڕوسیا دەكات

مستەفا كازمی سەرۆك وەزیرانی عێراق، لەلایەن ڤلادیمیر پوتین سەرۆكی ڕوسیاوە بانگهێشتی مۆسكۆ كرا و دەڵێت، “دەمانەوێت پەیوەندییەكانمان لەگەڵ ڕوسیادا بەهێزبكەین”.

نووسینگەی ڕاگەیاندنی سەرۆك وەزیرانی عێراق ڕایگەیاند، ئەمڕۆ سێشەممە مستەفا كازمی پێشوازی لە میخائیل بۆگدانۆڤ، نوێنەری تایبەتی سەرۆكی ڕوسیا بۆ خۆرهەڵاتی ناوەڕاست و ئەفریقا كردووە.

بەپێی ڕاگەیەندراوی نووسینگەكە، كازمی جەختیكردووەتەوە لەوەی ڕۆڵی ڕوسیا لە ناوچەكەدا گرنگە و عێراق خوازیاری هاوكاریی زیاترە لەگەڵ ڕوسیا لە بوارەكانی سیاسی و ئابوریدا، دەیەوێت كاری كۆمپانیاكانی ڕوسیا لە عێراق فراوانتربكرێت و ڕۆڵیان هەبێت لە هەموو كایەكانی وەبەرهێناندا.

نووسینگەی ڕاگەیاندنی سەرۆك وەزیرانی عێراق دەڵێت، بۆگدانۆڤ بانگهێشتنامەكەی ڤلادیمیر پوتین سەرۆكی ڕوسیا بۆ مستەفا كازمی بەمەبەستی سەردانیكردنی مۆسكۆ نوێكردووەتەوە و داوای لە كازمی كردووە سەردانی ڕوسیا بكات، سەرۆك وەزیرانی عێراقیش ڕایگەیاندووە كە بە زووترین كات سەردانەكە ئەنجامدەدات.

بابەتی پێشتر

تەندروستیی عێراق ڕەزامەندیی لەسەر وەرگرتنی ژەمی سێیەمی ڤاکسین دا

بابەتی دواتر

کاروان گەزنەیی: ئەو داهاتەی بەهۆی گەندەڵییەوە لە سێ ساڵی ڕابردوودا نەماوە 80%ـی لە پارێزگاکانی هەولێر و دهۆک بووە

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

كەشناسی: باران و تەمومژ بەڕێوەن

كەشناسی پێشبینیدەكات ئەمڕۆ و سبەینێ نمەباران و تەمومژ روو لە ناوچەكە بكەن. دەستەی گشتیی كەشناسی ئەمڕۆ چوارشەممە بڵاویكردەوە،…
Total
0
Share