پەرلەمانتارێك: بەهای 100 دۆلار بۆ خوار 145 هەزار دینار دادەبەزێت

ئەندامێكی لیژنەی دارایی لە ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق رایدەگەیەنێت، رێوشوێنەكانی بانكی ناوەندیی عێراق كاریگەری لەسەر دابەزینی بەهای دۆلار بەرامبەر بە دینار هەبووە.

موعین كازمی ئەندامی لیژنەی دارایی لە ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق رایگەیاند، رێوشوێنەكانی بانكی ناوەندیی عێراق كاریگەریی ئەرێنی لەسەر دابەزینی بەهای دۆلار بەرامبەر بە دینار هەبووە، بە تایبەت هێنانی دۆلاری كاش لە رێگای فڕۆكەخانەكانەوە.

ئەندامەكەی لیژنەی دارایی جەختیكردەوە و وتیشی، “هەماهەنگی لە نێوان ئەمریكا و بانكی ناوەندییدا هەیە و حكومەت لەو رێوشوێنەكانی بۆ دابەزاندنی بەهای دۆلار بەرامبەر بە دینار بەردەوامبێت ئەوا بەهای 100دۆلار بۆ خوار 145 هەزار دینار دادەبەزێت.

#ئێستا

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

دڵنیایی دەدرێت، دوورخستنەوەی حەلبوسی كێشە بۆ هەمواركردنەوەی یاسای بودجە دروستناكات

ئەندامێكی ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق رایدەگەیەنێت، دوورخستنەوەی محەمەد حەلبوسی لە پەرلەمانی عێراق كێشە بۆ هەمواركردنەوەی یاسای بودجە دروستناكات و…
Total
0
Share