کەشناسیی هەرێم شەپۆلێکی بەفر و بارانی ڕاگەیاند

بەڕێوەبەرایەتیی کەشناسی و بومەلەرزەزانیی هەرێم ڕایگەیاند، سبەی چوارشەممە، ‏شەپۆلێکی باران و بەفر ڕوو لە ناوچەکانی هەرێم دەکات و بەهۆیەوە پلەکانی گەرما ‏نزمدەبنەوە و خێرایی با زیاد دەکات.‏

لە ڕاگەیەندراوێکدا کەشناسی دەڵێت، “سبەى لە کاتەکانى بەیانى ئاسمانى ناوچەکەمان لە ‏نیمچەهەورەوە دەگۆڕێت بۆ هەورى تەواو، سەرەتا نمەباران لەسەر بەشێک لە ناوچە ‏شاخاوییەکان دەبارێت، پاشان کاریگەریى ئەو شەپۆلە کە سەرچاوەکەى دەریاى ناوەڕاست ‏و تورکیایە، درێژ دەبێتەوە بۆسەر ناوچەکەمان، بارانبارین لە دواى نیوەڕۆ لە تەواوى ‏ناوچەکەمان دەستپێدەکات و لە ئێوارەدا خێراى با زیاد دەکات، کە هەندێکجار بۆ سەرووى ‏‏30 کم لە کاتژمێرێکدا بەرزدەبێتەوە”. ‏

هەر بەپێی پێشبینییە كەشناسییەكان، ئاستى باران زیاتر دەبێت بە تایبەت لە کاتەکانى ‏شەودا، هەندێکجار هەورە تریشقەش دەبێت، لە شەودا کاریگەریى بارستە هەوایەکى سارد ‏ڕوو لە ناوچەکەمان دەکات و لەسەر ناوچە شاخاوییە بەرزە سنووریەکان بەفر دەبارێت.‏

پێشبینییەکان ئاماژە بەوەدەکەن ڕێژەى بارانبارین و بەفربارین لە سنوورى ناوچە ‏شاخاوییەکانى پارێزگاى هەولێر زیاتر دەبێت لە چاو ناوچەکانى تر و کاریگەریى ئەم ‏شەپۆلە تا نیوەڕۆى ڕۆژى پێنجشەممە بە لاوازى دەمێنێتەوە، لە دواى نیوەڕۆى هەمان ‏ڕۆژ كاریگەرییەكە کۆتایى دێت.‏

بابەتی پێشتر

بافڵ جەلال تاڵەبانی داوای لێبوردنی لە خوێندكاران كرد

بابەتی دواتر

پێشمەرگەیەكی برینداری هێرشەكەی شەوی ڕابردوو شەهیدبوو

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

پێشبینییەکانی کەشوهەوای سبەینێ

بەڕێوەبەرایەتیی کەشناسیی هەرێم رایگەیاند، ئەمڕۆ و سبەینێ پلەکانی گەرما جێگیر دەبن. بەڕێوەبەرایەتیی کەشناسیی و بومەلەرزەزانیی هەرێم بڵاویکردەوە، “ئەمڕۆ…
Total
0
Share