بافڵ جەلال تاڵەبانی داوای لێبوردنی لە خوێندكاران كرد

بافڵ جەلال تاڵەبانی

بافڵ جەلال تاڵەبانی داوای لێبوردن لە خوێندكاران دەكات بەهۆی “ئەو توندوتیژیانەی بە ‏ناڕەوا بەرامبەر هەندێک لە خوێندکاران کرا”، بەڵێنیان پێدەدات لە نزیكەوە لەگەڵ ئەو ‏توێژە كاربكات بۆ جێبەجێكردنی داواكارییەكانیان.‏

لە پەیامێكدا بافڵ جەلال تاڵەبانی نووسویەتی، “ئەو توندوتیژیانەی بە ناڕەوا بەرامبەر ‏هەندێک لە خوێندکاران کرا زۆر نیگەرانی کردم، لە دڵەوە داوای لێبووردن لە کوڕ و کچ ‏و خوشک و براکانم دەکەم، کە بە ئومێدەوە بەرەو داھاتوویەکی گەش ھەنگاودەنێن لەپێناو ‏نەکوژانەوەی چرای زانست و بژێویی ژیانیان و لەسەر شەقام داوای قوت و مافی خۆیان ‏دەکرد”.‏

داوای لە خوێندكاران كردووە بۆ ھەر داواکارییەک پەنا بۆ ڕێگای مەدەنی و شارستانی ‏ببەن و دووربکەونەوە لە توندوتیژی و یاساشکێنی، دەشڵێت، “ڕێمەدەن کەسانی ‏ھەلپەرست داوا ڕەواکانی ئێوە بە لاڕێدا بەرێت، ئەمە خزمەت بە خواستەکانتان ناکات، ‏داوام وایە قەت ئەم ڕێگایە ھەڵنەبژێرن و بیری لێنەکەنەوە”.‏

بافڵ جەلال تاڵەبانی بەڵێنیش بە خوێندكاران دەدات “گۆڕانکاری گەورە دەکەین لە پێناو ‏داھاتووی ئێوە و جێبەجێکردنی داواکارییەکانتان و چارەسەرکردنی کەموکوڕییەکان، ‏لەمەودوا نزیکتر لەگەڵ توێژی گەنجان و خوێندکاران پێکەوە کاردەکەین لەپێناو ‏ئایندەیەکی گەشتر بۆ گەلەکەمان بۆ ھەر داھێنان و سەرکەوتنێک، داکۆکیکاری بەدیھێنانی ‏ئاواتەکانیشتان دەبم”.‏

پێشتریش قوباد تاڵەبانی جێگری سەرۆكی حكومەتی هەرێمی كوردستان بەهەمانشێوە ‏داوایلێبوردنی لە خوێندكاران كردبوو بەهۆی توندوتیژییەكانی خۆپیشاندانەكان.‏

بابەتی پێشتر

وه‌زاره‌تی دارایی لەبارەی خەرجییەكانی خوێندنی باڵاوە ڕوونكردنەوەی دا

بابەتی دواتر

کەشناسیی هەرێم شەپۆلێکی بەفر و بارانی ڕاگەیاند

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

مه‌كگۆرك چی بۆ عێراق و هەرێم پێبوو؟
لە هەرێمی كوردستان تەنها لەگەڵ یەكێتی و سەرۆكی هەرێم كۆبووەوە

دوو ڕۆژ له‌مه‌وبه‌ر ڕێکخەری ئەنجومەنی ئاسایشی ‏نیشتمانیی ئەمریکا بۆ کاروباری ‏خۆرهەڵاتی ناوەڕاست و باکووری ئەفریقا و شاندێكی ‏یاوەری،…
Total
0
Share