پێنج رۆژە ئێران ئاوی زێی بچووکی گرتووەتەوە

ماوەی پێنج رۆژە ئێران ئاوی زێی بچووکی گرتووەتەوە و هاوڵاتییانی سنووری قەڵادزێش لەژێر هەڕەشەی بێئاویدان.

پرۆژەی ئاوی خاسە کە لەسەر زێی بچووکە، بە یەكێك لە پرۆژە ستراتیجییەكانی شاری قەڵادزێ‌ دادەنرێت و ئاوی خواردنەوەی دانیشتووانی شارەکە دابیندەکات، بەهۆی گرتنەوەی ئاوی بەنداوی کۆلەسە لە سەردەشت لە سنووری ئێران، ئاستی ئاوی زێی بچووک بەشێوەیەکی بەچاو دابەزیوە، بەمەش کێشەی کەمئاوی لە ناوچەکە سەریهەڵداوە و هەڕەشەی لەسەر ئاسایشی ئاوی ناوچەکە دروست کردووە.

سەلام عومەر بەڕێوەبەری ئاوی راپەڕین رایگەیاندووە، بەهۆی گرتنەوەی ئاوی بەنداوی کۆلەسە کێشەی زۆرمان بۆ دروستبووە و لە ئێستادا پرۆژەکەمان بە نیوەی توانای خۆی کار دەکات، ئەمەش وای کردووە کارمەندانمان شەو و ڕۆژ بخەنە سەر بۆ ئەوەی بتوانن بەنداوی کاتیی دروست بکەن، چونکە ئەو بەربەستە کاتییانە دەتوانن ئەو ئاوە کەمەی هەیە بگێڕنەوە بۆ پرۆژەکەمان بۆئەوەی پرۆژەکە بە تەواوی نەوەستێت”.

گرتنەوەی ئاوی بەنداوی کۆلەسە لە ساڵی 2017 ەوە بەو شێوەیە بەردەوامە، ساڵانە لە مانگەکانی تەمموز و ئاب و ئەیلول گرفتی ئاوی خواردنەوە بۆ دانیشتووانی سنووری قەڵادزێ دروست دەکات.

 

 

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

شارەوانیی سلێمانی هەڵمەتێکی دژی سەرپێچیی ئاژەڵداران لەسەر شەقام و شۆستەکان دەستپێکرد

سەرۆکایەتیی شارەوانیی سلێمانی ڕایدەگەیەنێت، هەڵمەتێکی بەرفراوانیان دژی سەرپێچیی ئاژەڵداران لەسەر شەقام و شۆستەکان دەستپێکرد. سەرۆکایەتیی شارەوانیی سلێمانی لە…
زیاتر ببینە

تەندروستیی سلێمانی: رۆژی رابردوو هەزار و 109 هاوڵاتی سەردانی نەخۆشخانەی شاریان کردووە

تەندروستیی سلێمانی رایدەگەیەنێت، “رۆژی رابردوو هەزار و 109 هاوڵاتی سەردانی نەخۆشخانەی شاریان کردووە”. بەڕێوەبەرایەتیی گشتیی تەندروستیی سلێمانی بڵاویکردەوە،…
Total
0
Share