ژمارەیەك لە چەكدارانی داعش هێرشێكیان بۆسەر هێزەكانی پێشمەرگە لە گوندێكی نزیك كفری ئەنجامدا و پێشمەرگە شەهید و برینداری هەیە.
ئێوارەی ئەمڕۆ چەكدارانی داعش هێرشێكیان بۆسەر سەنگەرەكانی پێشمەرگە لە نزیك گوندی گۆبان كە دەكەوێتە پشتی بەنداوی كفری لە گەرمیان ئەنجامدا.
پەیامنێرمان لە گەرمیانەوە پێی ڕاگەیاندین، ئێوارەی ئەمڕۆ هێزەکانی پێشمەرگە لە کامێراکانەوە نزیکەی شەش چەکداریان بینیوە كە بەماتۆڕ لە ناوچەكانیان نزیكبوونەتەوە، پێشمەرگە پێشوەختە ئاگاداری پەلامارەكە بوون.
وتیشی، سەرەڕای ئەوەش هێرشەكەی داعش زیانی بە هێزەكانی پێشمەرگە گەیاندووە و بەهۆیەوە بەپێی زانیارییە سەرەتاییەكان پێشمەرگەیەك شەهید بووە و چەند پێشمەرگەیەكی دیكەش برینداربوون.
نوێدەكرێتەوە..