بەڕێوەبەری نەخۆشخانەی منداڵانی سلێمانی روونکردنەوە لەسەر دەستلەکارکێشانەوەی دەدات

نەخۆشخانەی منداڵان

بەڕێوەبەری نەخۆشخانەی منداڵانی سلێمانی روونکردنەوە لەسەر دەستلەکارکێشانەوەی دەدات و دەڵێت، “قورسە مرۆڤ لە یەک کاتدا بتوانێت لە چەند ئیشێکدا سەرکەوتووبێت”.

دکتۆر پشدەر عەبدوڵا، بەڕێوەبەری نەخۆشخانەی مندالانی سلێمانی دەڵێت، لە رۆژی 29ی ئۆکتۆبەری 2022 بەهۆی وەرگیرانم لە خوێندنی پسپۆڕی وردی کۆئەندامی هەناسەی منداڵان دەستم لەکارهەڵگرتووە.

ئاماژە بەوەش دەکات، لەبەر ئەوەی ژمارەیەکی زۆرمان لە پزیشکە پسپۆڕەکان لە خوێندنی پسپۆڕی وورد وەرگیراوین، بۆ ئەوەی خزمەتگوزاری تەندروستی پەکی نەکەوێت، بریارماندا سەرەڕای ئەوەی وەک پزیشکی نیشتەجێی دێرینی ئەو بەشەی لێی وەرگیراوین دەوامی پسپۆڕی گشتیش بکەین، بۆیە لەسەر داوای بەڕێوەبەری گشتیی تەندروستیی سلێمانی و بەفەرمانێک هەردوو دەوامەکە دەکەین.

دەشڵێت، لەسەر داوای دکتۆر سەباح، بڕیاردرا تا ئەوکاتەی کێشەی بەڕێوەبەر یەکلایی دەبێتەوە من هاوکاری ئیدارەی نەخۆشخانە بکەم، بەڵام ماوەی مانگێک دەبێت بەهۆی ماندووبوونی زۆر و فشارێکی زۆری خوێندن و ئیدارە هەستم بە بێتاقەتیەکی زۆر دەکرد، بۆیە لە گرووپی تایبەت بە پزیشکە پسپۆڕەکان داوام لێیان کرد کە پێشنیاری یەکێک بکەن بۆ ئەوەی کارووباری ئیدارە بەڕێوە ببات، چونکە پێم وایە قورسە مرۆڤ لە یەک کاتدا بتوانێت لە چەند ئیشێکدا سەرکەوتووبێت.

 

 

بابەتی پێشتر

هەفتەی داهاتوو ئۆپێک پڵەس ئاستی بەرهەمهێنانی نەوت دیاری دەکات

بابەتی دواتر

ئەمریکا رەزامەندی لەسەر پێدانی F-16 بە تورکیا و F-35 بە یۆنان دەربڕی

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

سەۆکی پەرلەمان: شەرمەزارییە لایەنی نەیاری هەرێم کەمتەرخەمیی خۆمان و نەبوونی دەستوورمان بیربخاتەوە

ڕێواز فایەق سەرۆکی پەرلەمانی کوردستان جەخت لە ئامادەکردنی ڕەشنووسی دەستوور دەکاتەوە وەک “زەرورەتێکی حەتمی” دەڵێت، “مایەی شەرمەزارییە چەندجارێک…
Total
0
Share