ئەمساڵ بەرهەمی گەنم زیادیکردووە

وەزیری بازرگانیی هەرێم ڕایدەگەیەنێت، ئەمساڵ بەراورد بە ساڵی ڕابردوو بەرهەمی گەنم زیادی کردووە و تا ئێستا نزیکەی 300 هەزار تۆن گەنم وەرگیراوە.

کەمال موسلیم، وەزیری بازرگانیی حکومەتی هەرێمی کوردستان، ڕایگەیاندووە، ”ساڵی ڕابردوو 124 هەزار تۆن گەنم ڕادەستی سایلۆكان کرا و ئەمساڵیش ڕێژەكە گەیشتووەتە نزیکەی 300 هەزار تۆن کە بەراورد بە ساڵی ڕابردوو زۆر زیادی کردووە”.

بەوتەی وەزیری بازرگانی، ”ئەمساڵ وەکو ساڵانی پێشوو نییە و پارەی گەنمی جووتیاران دوا ناکەوێت و تا ئێستا سێ تا چوار وەجبەمان دابەش کردووە و لەم دووبۆ سێ ڕۆژەدا تەواوی پارەکە دەدرێت”.

ڕوونیشیكردووەتەوە، ”وەرگرتنی گەنم بەردەوامە و بەردەوامیش دەبێت و دەکرێتە ئارد و لە بەشەخۆراکی مانگانەی هاووڵاتیاندا دابەش دەکرێت.”

لە لایەكی دیكەوە، نەوزاد شێخ کامل بەڕێوەبەری گشتیی بازرگانی ڕایگەیاندووە، پاش ئەوەی پڕۆسەی وەرگرتنی گەنم لە هەرێمی کوردستان لە سایلۆکان ڕاگیرا، هێشتا ژمارەیەکی زۆر بارهەڵگری گەنم لە بەردەم سایلۆکاندا وەستابوون، دواتر ڕەزامەندی وەرگیرا کە ئەو بارهەڵگرانەش وەربگیرێت، بەم جۆرەش کۆتا ئامار تائێستا بڕی گەنمی وەرگیراو لە هەرێم گەیشتۆتە 291 هەزار و 598 تۆن و 380 كیلۆ.

سلێمانی/ بڕی 129 هەزار و 617 تۆن گەنم وەرگیراوە.

هەولێر/ بڕی 109 هەزار و 785تۆن گەنم وەرگیراوە.

دهۆک/ بڕی 52 هەزار و 195 تۆن گەنم وەرگیراوە.

ڕوونیشیكردووەتەوە، کۆی گشتیی پارەی هاتوو بۆ جوتیاران بۆ ساڵی2022 بریتییە لە سەد و سێ ملیار و 950 ملیۆن دینار.

بڕی ئەو پارەی کە ماوە نزیکەی 151 ملیار دینارە بۆ کۆی گەنمی وەرگیراو.

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

هەرێم كەمال ئاغا: زۆرینەی فراكسیۆنەكانی پەرلەمان لەگەڵ چارەسەركردنی گرفتی مووچەی فەرمانبەرانی هەرێمدان

سەرۆكی فراكسیۆنی یەكێتی لە ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق رایدەگەیەنێت، زۆرینەی فراكسیۆنەكانی نێو پەرلەمان لەگەڵ چارەسەركردنی گرفتی مووچەی فەرمانبەرانی هەرێمی…
زیاتر ببینە

وەزارەتی کشتوکاڵ: 55%ی زەوییەکانی عێراق مەترسیی بەبیابانبوونیان لەسەرە

وەزارەتی کشتوکاڵی عێراق هۆشداریدەدات لەوەی، 55%ی کۆی گشتیی زەوییەکانی عێراق مەترسیی بەبیابانبوونیان لەسەرە، هۆکارەکەشی کەمئاوییە. بەێوەبەری گشتیی دارستان…
Total
0
Share