هاتوچۆی هەولێر ئاگادارییەک لەبارەی گرێبەستی ئەلیکترۆنی ئۆتۆمبێل بڵاودەکاتەوە

بەڕێوەبەرایەتیی هاتوچۆی هەولێر داوا لە هاوڵاتییان دەکات لەکاتی کڕین و فرۆشتنی ئۆتۆمبێلەکانیان پشت بە گرێبەستی ئەلیکترۆنی سەرشەقامەکان نەبەستن.

بەڕێوەبەرایەتیی هاتوچۆی هەولێر بڵاویکردەوە، سەرجەم هاوڵاتییان و شوفێران و کڕیار و فرۆشیاری ئۆتۆمبێلەکان بەهەمو جۆرەکانییەوە ئاگاداردەکەینەوە،کەوا لەکاتی ئەنجامدانی گرێبەستی کڕین و فرۆشتنی ئۆتۆمبێل، بەهیچ شێوەیەک پشت بەگرێبەستی ئەلیکترۆنی سەرشەقامەکان نەبەستن، تەنها لەپێشانگاکانی ئۆتۆمبێل وکۆمپانیاکان گرێبەستەکان واژۆ بکەن.

ئاشکراشیکرد، هەر گرێبەستێکی سەرشەقام بە ساختە و بێ بنەما هەژمار دەکرێت، و لەکاتی تۆمارکردنی ئۆتۆمبێل لەبەڕێوەبەرایەتیی هاتووچۆ کاری پێناکرێت.

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

پسوڵەی خۆراکی هەولێر: بۆ پڕکردنەوەی فۆڕمی ئەلیکترۆنیی خۆراک ئەو مۆبایلانە بەکارمەهێنن کە یاریی پۆبجییان تێدایە

پسوڵەی خۆراکی هەولێر رایدەگەیەنێت، بۆ پڕکردنەوەی فۆڕمی ئەلیکترۆنیی خۆراک ئەو مۆبایلانە بەکارمەهێنن کە یاریی پۆبجییان تێدایە. بەڕێوەبەرایەتیی رێکخستنی…
زیاتر ببینە

دوكاندارانی بازاڕی دارەسووتاوەكەی سلێمانی قەرەبوودەكرێنەوە

ئەندامێكی لیژنەی دارایی لە ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق رایدەگەیەنێت، دوكاندارانی بازاڕی دارەسووتاوەكەی سلێمانی قەرەبوودەكرێنەوە. د. نەرمین مەعروف، ئەندامی لیژنەی…
Total
0
Share