ئێستا دەتوانی گوێت لە دەنگی سەر مەریخ بێت

بەهۆی دوو مایکرۆفۆنەوە کە لەلایەن ڕۆبۆتێکی ناساوە لەسەر مەریخ جێگیركراون، ‏ئێستا دەتوانیت گوێ لەو دەنگانە بگریت کە لەسەر هەسارەی مەریخ دەبیسترێن.‏

ناسا توانی بەهۆی دوو مایکرۆفۆنەوە دەنگی سەر هەسارەی مەریخ بگوازێتەوە، جگە لە ‏دەنگی با و جووڵەی ڕۆبۆتەكە، دەنگی هیچی دیكە نایەت.‏

لە دەنگە تۆمارکراوەکەوە دەردەکەوێت کە بێدەنگییەکی قوڵ باڵی بەسەر هەسارەکەدا ‏کێشاوە و تەنها دەنگی بایەکی کەم دێت، لەگەڵ جووڵەی ڕۆبۆت و درۆنەکەی ناسا.‏

هەوڵەکان بۆ ئاشكراکردنی نهێنییەکانی سەر هەسارەی مەریخ لەلایەن مرۆڤەوە لە ‏سەرەتادان و مرۆڤ بەم دواییە توانیویەتی درۆن بنێرێتە سەر مەریخ، لەگەڵ ئەوەشدا ‏مرۆڤ توانیویەتی دەنگ و خۆڵی سەر هەسارەکە بگوازێتەوە بۆ هەسارە شینەکە.‏

ئەمە ئەو دەنگانەیە کە لەسەر هەسارەی مەریخ تۆمارکراوە.‏

بابەتی پێشتر

دیندار زێبارى لەبارەی خۆپیشاندانی خوێندكاران وەڵامی ناوەندە جیهانییەكان دەداتەوە

بابەتی دواتر

سبه‌ینێ مووچه‌ى دوو شوێنى دیكه‌ دابه‌شده‌كرێت

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

بومەلەرزەیەك چیللی هەژاند

بومەلەرزەیەك بە گوڕی 6.2 پلەی ڕێختەر كەناراوەكانی لۆس لاگۆس-ی لە چیللی هەژاند. بەپێی پەیمانگای تۆماری بومەلەرزەی ئەورۆناوەند، لە…
Total
0
Share