بەهۆی گەردەلولەوە 25 کەس لە ئەمریکا گیانیان لەدەستداوە

دەسەڵاتدارانی ئەمریکا رایانگەیاند، ژمارەی گیانلەدەستدان بەهۆی ئەو گەردەلولەی ویلایەتی میسیسیپی باشووری گرتووەتەوە گەیشتە 25 کەس، هاوکات دەیان کەسی دیکەش برینداربوون.

دەسەڵاتی بەڕێوەبردنی ئاژانسی فریاگوزاریی میسیسیپی رایگەیاندووە، گیانلەدەستدان لە هەریەک لە شارەکانی شارکی، هامڤری، کارۆل و مۆنرۆ تۆمارکراون.

ئاماژەی بەوەکردووە، زۆرێک لە دەزگاکانی دەوڵەت و هاوبەشەکانیان پێکەوە کاردەکەن بۆ یارمەتیدان ئەو کەسانەی کەوتوونەتە ناوچەی کارەساتەکەوە و رزگارکردنیان.

شەوی هەینی زریان و گەردەلوولێکی بەهێز ویلایەتی میسیسیپیی گرتەوە و ژمارەیەکی زۆر لە خانوو و باڵەخانەکانی ناوچەکە رووخان و زیانیان بەرکەوت و کارەبای دانیشتووان و شوێنە بازرگانییەکانیشی کوژاندەوە.

جۆ بایدن، سەرۆکی ویلایەتە یەکگرتووەکانی ئەمریکا رایگەیاند: ئەو وێنانەی لە ناوچەکانی میسیسیپیەوە دێن، دڵتەزێنن.

بایدن وتی، لە کاتێکدا ئێمە هێشتا هەڵسەنگاندن بۆ تەواوی زیانەکان دەکەین، دەزانین کە زۆرێک لە هاوڵاتییەکانمان نەک تەنها خەمبارن بە لەدەستدانی (ئەندامانی) خێزان و هاوڕێکانیان، بەڵکو ماڵ و شوێنی کارەکانیانیشیان لەدەستداوە.

دوێنێ شەممە، تایت ڕیڤز، پارێزگاری میسیسیپی، باری نائاسایی بۆ ئەو پارێزگایانەی راگەیاند کە بەهۆی زریان و گەردەلولەکەوە زیانیان بەرکەوتووە.

بابەتی پێشتر

سوپای عێراق بەرەو سنوورەكانی سوریا جوڵە پێدەكرێت

بابەتی دواتر

بڕیاری لێخۆشبوونی بەشێكی كرێی بەستنی پێوەری ئاو درێژكرایەوە

بابەتی پەیوەندیدار
Total
0
Share