پێنتاگۆن: دەركردنی توركیا لە بەرنامەی فڕۆكەی 35-F گەڕانەوەی نییە

وتەبێژ بەناوی وەزارەتی بەرگریی ئەمریكا دەڵێت، دەركردنی توركیا لە بەرنامەی فڕۆكەی شەڕكەری ئەمریكی (35-F) پرسێكە پاشەكشەی تێدا نییە.

ئەنتۆنی سیمیلرۆس، وتەبێژی پێنتاگۆن دوێنێ لە پاش زنجیرەیەك كۆبوونەوە لەگەڵ بەرپرسانی توركیا لە ئەنقەرە، ڕوونیشیكردەوە، ئەو دۆسیەیە لە “ئەیلولی ساڵی ڕابردوو داخرا”.

وتیشی، سەرەڕای ئەوەی ویلایەتە یەكگرتووەكان دۆسیەی دەركردنی توركیای لە بەرنامەكە داخستووە، بەڵام ئەوە “ڕێگرنابێت لە تەواوكردنی كۆبوونەوەكان لەگەڵ لایەنی توركیدا لە چەند مانگی داهاتوودا”.

پایتەختی توركیا میوانداریی كۆبوونەوەی دوو قۆڵی لەگەڵ بەرپرسانی ئەمریكا دەكات لەسەر خواستی وەزارەتی بەرگریی توركیا، بەمەبەستی تاوتوێكردنی چارەسەری كێشەی دەركردنی ئەنقەرە لە بەرنامەی (35-F).

ئەنقەرە پێشتر داوای زیاتر لە 100 فڕۆكەی لەو جۆرەی كردبوو، بەشداریش بوو لە دروستكردنی هەندێك لە بەشەكانیدا.

بەڵام لە ساڵی 2019 لە بەرنامەكە دوورخرایەوە، پاش كڕینی سیستمی بەرگریی ئاسمانیی ڕوسی (ئێس – 400)، كە واشنتن دەڵێت، هەڕەشەیە بۆسەر ئەو جۆرە فڕۆكانەی.

س: سكای نیوز

بابەتی پێشتر

چای سپی.. لە دەگمەنترین جۆرەکانی چا لە جیهاندا

بابەتی دواتر

نرخی نەوت بەشێوەیەكی بەرچاو دابەزی

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

چین بڕیارێكی مێژوویی دەدات

چین ڕێگە بە خێزانەكانی وڵاتەكەی دەدات تا سێ منداڵ بخەنەوە، ئەمەش گۆڕانكارییەكی گەورەیە كە پێشتر تەنها ڕێگە بە…
Total
0
Share