نرخى نه‌وت دواى ئه‌و دابه‌زینه به‌رچاوه‌ى له چه‌ند ڕۆژى ڕابردوو تۆماریكرد، جارێكى دیكه ئه‌مڕۆ له بازاڕه‌كاندا نرخه‌كه‌ى به‌رزبووه‌وه و هه‌ر به‌رمیلێك نه‌وتى برێنت 75 دۆلاری تێپه‌ڕاند.
به‌یانى ئه‌مڕۆ دووشه‌ممه له‌گه‌ڵ كردنه‌وه‌ى بازاڕه‌كاندا، كە یەكەم ڕۆژی مامەڵەكانی هەفتەیە، نرخى نه‌وت به‌شێوه‌یه‌كى به‌رچاو به‌رزبووه‌وه و هه‌ر به‌رمیلێك نه‌وتى برێنت به ڕێژه‌ى 2.92% به‌رزبووه‌وه و به نزیكەی 75.60 دۆلار مامه‌ڵه‌ى پێوه‌كرا.
هاوكات نرخى هه‌ر به‌رمیلێك نه‌وتى خۆرئاواى ئه‌مریكاش به نزیكەی 71.40 دۆلار مامه‌ڵه‌ى پێوه‌كرا و به‌ڕێژه‌ى 3.26% به‌رزبووه‌وه.
ئاژانسی ڕۆیته‌رز هۆكاری به‌رزبوونه‌وه‌ى نرخى نه‌وتى بۆ ئه‌گه‌رى كەمكردنەوەی به‌رهه‌مهێنانى نه‌وتی له‌لایه‌ن ئۆپیك پڵهسەوە گه‌ڕانده‌وه، وه‌كو وه‌ڵامێك بۆ دەركەوتنی گۆڕاوى ئۆمیكرۆن و گەڕانەوە بۆ كەمكردنەوە و ڕاگرتنی هاتوچۆ و گەشت.
ئه‌وه‌ش له‌كاتێكدایه، ڕۆژى هه‌ینى نرخى نه‌وت 10% نرخه‌كه‌ى له‌ده‌ستدا و هه‌ر به‌رمیلێك نه‌وتى برێنت بە 72.72 دۆلار مامه‌ڵه‌ى پێوه‌كرا، لەكاتێكدا لەماوەی ڕابردوودا نەوت چەند جارێك 85 دۆلاری تێپەڕاند