هەرێم و بەغداد لەبارەی رێژەی وەرگرتنی گەنمی جوتیاران رێکدەکەون

بڕیارە تیمی تەکنیکی هەردوو وەزارەتی کشتوکاڵی هەرێم و عێراق کۆببنەوە رێژەی وەرگرتنی گەنمی جوتیارانی هەرێم دیاریبکەن.

وەزارەتی کشتوکاڵی هەرێم بڵاویکردەوە، لە کۆبوونەوەی وەفدی وەزارەتی کشتوکاڵی هەرێم لەگەڵ محەمەد شیاع سودانی سەرۆک وەزیرانی عێراق بڕیاردراوە ئەمڕۆ دووشەممە تیمی تەکنیکی هەردوو وەزارەتی کشتوکاڵی هەرێم و عێراق کۆببنەوە بۆ مەبەستی دیاریکردنی رێژەی وەرگرتنی گەنمی جوتیارانی هەرێمی کوردستان بەپێی رێژەیی بەرهەم بۆ هەر دۆنمێک.

پێشتر وەزارەتی کشتوکاڵی هەرێم داوایکردبوو هاوشێوەی جوتیارانی شارەکانی دیکەی عێراق مامەڵە لەگەڵ جوتیارانی هەرێم بکرێت لە پرسی وەرگرتنی گەنمەکانیان.

بۆ ئەمساڵ پێشبینی دەکرێت عێراق زیاتر لە شەش ملیۆن تۆن گەنمی هەبێت، بڕیارە وەزارەتی بازرگانی سەرجەمی ئەو بڕە لە جوتیاران بکڕێتەوە بە 850 هەزار دینار بۆ هەر تۆنێک.

بابەتی پێشتر

سەرۆکی کۆمسیۆنی ئەوروپا: داوای رکابەرییەکی دادپەروەرانە لەگەڵ چین دەکەین

بابەتی دواتر

قائیمقامی هەولێر: %10 ی بازاڕی قەیسەری سووتاوە

بابەتی پەیوەندیدار
Total
0
Share