سەرۆکی ئەڵمانیا: خەونی بوندیادنانی ماڵێکی هاوبەشی ئەوروپی شکستیهێنا

فرانک واڵتەر شتاینمایەر سەرۆکی ئەڵمانیا ڕایگەیاند، هەوڵەکان بۆ بونیادنانی “ماڵی ئەوروپیی هاوبەش” لە سایەی ڕووداوەکانی ئەم دواییەی ئۆکرانیادا شکستیهێنا.

شتاینمایەر لە گوتەیەکیدا بەبۆنەی یادی خۆبەدەستەوەدانی ئەڵمانیای نازییەوە لە جەنگی دووەمی جیهانیدا، ڕایگەیاند، یادەکەی ئەمساڵ بووە ڕۆژی جەنگ و “خەونی بونیادنانی ماڵی ئەوروپیی هاوبەش شکستیهێنا و مۆتەکەیەک شوینیگرتەوە”.

هەروەها لەبارەی جەنگی ئۆکرانیاوە سەرۆکەکە گوتی، “ئەم جەنگە دوورکەتنەوەیە لە زۆرێک لەو شتانەی پێشتر ڕوون و یەکلابووەوە بوون. ئەم جەنگە وەرچەرخانێکی مێژووییە”.

شتاینمایەر ڕەخنەی زۆری ئاراستەی ڤلادیمێر پوتین کرد و بە “شێواندنی مێژوو” تۆمەتباریکرد، لەبەر پاساودانی ئەو ئۆپەراسیۆنە سەربازییەی دژ بە ئۆکرانیا ئەنجامدەدرێت، بەوەی شەڕکردنە دژ بە نازییەکان.

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

هۆشیار زێباری: پەکەکە تیرۆریستە و پشتیوانیی سوپای عێراق دەکەین

هۆشیار زێباری، ئەندامی مەکتەبی سیاسیی پارتی، لە تویتێکدا بڵاویکردووەتەوە و ڕایگەیاندووە، پارتی کرێکارانی کوردستان”پەکەکە” تیرۆریستە. زێباری، تۆمەتباریاندەکات بە…
زیاتر ببینە

كاندیدە فەرمییەكانی هەڵبژاردنی سەرۆكایەتیی فەرەنسا ئاشكراكران

کۆمسیۆنی دەستووریی فەرەنسا لیستی کاندیدەکانی هەڵبژاردنی سەرۆكایەتیی فەرەنسای دیاریکرد، کە مەرجەكانی بەشداریكردنیان بەدەستهێناوە. بەپێی كۆمسیۆنەكە 12 کاندید بەشداریی…
Total
0
Share