لە نەجەف فەرمانی دەستگیرکردن بۆ کەسێکی نزیک لە ئێران دەرچوو

دادگای تاوانەکانی شاری نەجەف بە نووسراو فەرمانی دەستگیرکردنی بۆ “حەمید حسێنی” ‏کەسێکی ئاینیی نزیک لە ئێران دەرکردووە، بە تۆمەتی “هەوڵی تیرۆریستی دژی ‏ناوەندێک”.‏

بەپێی نووسراوی دادگای تاوانەکانی نەجەف، “حەمید حسێنی، بەوە تۆمەتبارکراوە کە ‏دەستی هەبووە لە هێرشی موشەکی بۆسەر ناوەندێکی مەدەنی بەناوی “ناوەندی ڕافیدەین ‏بۆ گفتوگۆ”.‏

حەمید حسێنی کەسایەتییەکی ئاینیی شیعەی نزیک لە ئێرانە و هاوکات بەڕێوەبەری ‏یەکێتیی ڕادیۆ و تەلەڤزیۆنەکانی جیهانی ئیسلامیە لە عێراق، کە ناوەندێکی هاوکاریی ‏میدیایی نێوان ئێران و ئەو گروپانەیە كە نزیکن لە ئێرانەوە و لەناو عێراقدا کاردەکەن.‏

پێشتر هێرشکرابووە سەر نوسینگەی “ناوەندی ڕافیدەین بۆ گفتوگۆ ‏RCD Forum‏ “، ‏ئەگەرچی هێرشەکە زیانی گیانی نەبوو، بەڵام زیانی زۆر بەر نووسینگەکە کەوت.‏

حەمید حسێنی، سەرۆکی یەکێتیی ڕادیۆ و تەلەڤزیۆنە ئیسلامییەکان لە عێراق، پێشتر لە ‏شاری قومی ئێرانەوە ڕایگەیاندبوو، “هیچ هاوکێشەیەک لە ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست و ‏ناوچەکەدا بەبێ بوونی ئێران ئەستەمە و ئەگەریش بەبێ ئێران هەر هەنگاوێک بنرێت، ‏دڵنیابن سەرناگرێت”.‏

Image

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

ڤیدیۆ.. گیانلەدەستدانی گەنجێک لە خۆپیشاندانەکانی ئێران.. “بەتەقەی هێزە ئەمنییەکان بووە”

تەلەفزیۆنی فەرمیی ئێران ئاشکرایکرد شەوی پێنج شەممە کەسێک لە پارێزگای لوڕستان کوژراوە بە تەقەی کەسانی نەناسراو، شایەتحاڵەکانیش دەڵێن…
Total
0
Share