سلێمانی.. زیاتر لە 18 تۆن توتنی نێرگەلەی ماوەبەسەرچوو دەستیبەسەرداگیرا

قائیمقامییەتی سلێمانی، ئەمڕۆ شەممە 9ی کانونی دووەم دەستیگرت بەسەر سێ هەزار کارتۆن (18 تۆن) توتنی نێرگەلەی ماوە بەسەرچوودا کە بەشێکی بەرواری ساڵی 2016ی لەسەرە.

لە لێدوانێکدا بۆ تۆڕی میدیایی ئێستا لەشکر حەمید، سەرۆکی لیژنە هاوبەشەکانی قائیمقامییەتی سلێمانی وتی، “ئەو توتنی نێرگەلەیەی دەستمان بەسەرداگرتووە بڕەکەی سێ هەزار کارتۆن یان 18 تۆنە، بەهۆی بەسەرچوونییەوە شیاو نییە بۆ بەکارهێنان و زیانی زۆرە”.

لەشکر حەمید ڕاشیگەیاند، “ئەو توتنانەی دەستمان بەسەرداگرتووە بەروارەکانی ساڵی 2016، 2017، 2018، 2019 و 2020یشی تێدایە.

سەرۆکی لیژنە هاوبەشەکانی قائیمقامییەتی سلێمانی ئاماژەی بەوەکرد کە ئەو بڕە توتنە لەناودەبرێت و ڕێکاری یاسایی لەگەڵ خاوەنی کۆگاکەشدا دەکرێت هەروەها بەدواداچوون دەکەن تاوەکو دڵنیابن لەوەی ئەو توتنە بەسەرچووە نەچووەتە ناو بازاڕەوە.

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

تەندروستیی هەولێر ڕوونکردنەوەی لەبارەی شەڕی نێو نەخۆشخانەی فریاکەوتن دا

  بەڕێوەبەرایەتیی گشتیی تەندروستیی هەولێر لەبارەی دروستبوونی شەڕ لە نەخۆشخانەی فریاکەوتنی ڕۆژهەڵات ڕایگەیاند، شەڕەکە لەنێوان کارمەندانی پرسگە و…
زیاتر ببینە

سەرۆکی کۆمەڵەی کێڵگە پەلەوەرییەکان: ساڵی رابردوو زیانی 100 ملیار دینار بەر پڕۆژە پەلەوەرییەکان کەوتووە

دوای بڕیاری راگرتنی هاوردەی پەلەوەری هەرێمی کوردستان بۆ شارەکانی عێراق، سەرۆکی کۆمەڵەی کێڵگە پەلەوەرییەکانی هەرێم قەبارەی زیانە ئابورییەکانییان…
Total
0
Share