ئه‌مشه‌و، سێشه‌ممه دوو ڕوبه‌ڕوبوونه‌وه‌ی گرنگی گه‌ڕی سێیه‌م له قۆناغی کۆمه‌ڵه‌کانی چامپیۆنزلیگ ئه‌نجامدران، یانه‌ی بوروسیا مونشنگلادباخ ئه‌نجامێکی گه‌وره‌ی به‌رانبه‌ر شاختار تۆمارکرد.
گۆڵه‌کان له خوله‌که‌کانی هه‌شت،17، 26، 44، 65، 78، له‌لایه‌ن ئه‌لحه‌سه‌ن بلیا (هاتریک)، ڤالێری بۆندار (به‌هه‌ڵه)، ڕامی بن سه‌بعینی، لارس ستیندلهوه تۆمارکران.
به‌م ئه‌نجامه گه‌وره‌یه، مونشنگلادباخ به کۆکردنه‌وه‌ی پێنج خاڵ له کۆی سێ ڕوبه‌روبوونه‌وه لوتکه‌ی ڕیزبه‌ندی کۆمه‌ڵه‌ی دووه‌می گرت، هه‌روه‌ها شاختار به چوار خاڵه‌وه له پله‌ی دووه‌مدا جێگیربوو.
له روبه‌روبوونه‌وه‌یه‌کی دیکه‌دا، یانه‌ی لۆکۆمۆتیڤ مۆسکۆ له “ئاڕ زێد دی ئارینا” میوانداری ئه‌تله‌تیکۆ مه‌دریدی ئیسپانی کرد و یاری نێوانیان به ئه‌نجامی گۆڵێک یه‌کسانبوون کۆتاییهات.
گۆڵه‌که‌ی یانه‌ی خانه‌خوێ له خوله‌کی 25 له‌لایه‌ن ئه‌نتوان میرانشواک و گۆڵه‌که‌ی یانه‌ی ئه‌تله‌تیکۆش له خوله‌کی 18 له‌لایه‌ن خوسێ ماریا خیمینێزه‌وه تۆمارکرا.
به‌پێی ئه‌نجامه تۆمارکراوه‌که، ئه‌تله‌تی به چوار خاڵه‌وه له پله‌ی دووه‌می ڕیزبه‌ندی جێگیربوو، هه‌روه‌ها لۆکۆمۆتیڤ به کۆکردنه‌وه‌ی دوو خاڵ بۆ پله‌ی سێیه‌م به‌رزبووه‌وه.