دۆخی پێكراوەكانی یانەی بەرشلۆنە بزانە

سێ یاریزانی تر گەڕانەوە بۆ مەشق و راهێنانەكانی یانەی بەرشلۆنە و ئیدارەی یانەكەش بەنیازی فرۆشتنی ئۆمتیتی و كۆتینیۆیە.

دوای ئەوەی هەردوو یاریزان جۆردی ئالبا و دانی ئالڤێس لە نەخۆشی كۆرۆنا چاكبونەوە و گەڕانەوە بۆ ڕاهێنانەكان، سێ یاریزانی تریش پێكانیان تێپەڕاند.

هەرسێ یاریزان دیپای و ئانسو فاتی و پێدری بەشداری ڕاهێنانە بەكۆمەڵەكانیان كردووە و هەستیان بە هیچ ئازارێك نەكردووە.

رۆژنامەی سپۆرت ئاشكرایكردووە، ئیدارەی بەرشلۆنە كار بۆ ئەوە دەكات دەستبەرداری هەردوو یاریزان ئۆمتیتی بەرگریكار و كۆتینیۆی یاریزانی هێلی ناوەڕاستی یانەكە بێت.

ئۆمتیتی بەرەو خولی توركیا هەنگاو دەنێت و كۆتینیۆش یانەی ئارسناڵ چاودێری دەكات.

بابەتی پێشتر

نەوت 79 دۆلاری تێپەڕاند

بابەتی دواتر

لە سلێمانی بەهۆی سوتانی ماڵێکەوە کەسێک گیانیلەدەستدا

بابەتی پەیوەندیدار
Total
0
Share