بەرشلۆنە بە فاتی-یەوە دەچێتە نێو هاوکێشەی فڕفڕۆکەکە

بەرپرسانی یانەی بەرشلۆنە بیر لە هەنگاوێکی گەورە و قورس دەکەنەوە، ئەویش کڕینی جۆشوا کیمیچی ئەڵمانی-یە بە ئاڵوگۆڕ یاخود نرخێکی گونجاو.

فیران مارتینێز، ڕۆژنامەنووسی “موندۆ دیپۆرتیڤۆ” ئاشکرایکردووە، کە بەرپرسانی یانەی بەرشلۆنە بیر لەوە دەکەنەوە گرێبەست پێشکەشی بایرن میونشن بکەن بۆ گواستنەوەی جۆشوا کیمیچ.

سەرەڕای ئەوەی بایرن میونشن بیر لە فرۆشتن ناکاتەوە، بەڵام کەتەلۆنییەکان پێیانوایە کڕینی کیمیچ کەمتر لە کڕینی مارتین زوبیمێندی یاریزانی سۆسیدادی تێدەچێت و دەگاتە (60) ملیۆن یورۆ، بەتایبەت ئەگەر بێتو ئانسو فاتی پێشکەشی یانە باڤارییەکە بکەن.

ئەگەر بارسا لە ئامانجەکەیدا سەرکەوتووبێت، جێگرەوەی بوسکێتس دابین دەکات و لە هەمان کاتدا گرەوێکی گەورە لە ڕیاڵ مەدرید دەباتەوە، کە بە هەمانشێوە خوازیاری فڕفڕۆکەی ئەڵمانیایە.

بابەتی پێشتر

شارەزایانی ئیتاڵیا بۆ ئینتەر: بەرامبەر سیتی یەک ڕێگە هەیە

بابەتی دواتر

هەورەبروسكە ئاگری بەردایە خەلەی گەنمی هاوڵاتییان

بابەتی پەیوەندیدار
Total
0
Share