پیدرۆ گۆنزالێس لۆپێز ناسراو به “پێدری”، ئه‌و یاریزانه لاوه‌یه که له‌م وه‌رزه‌دا له پێکهاته‌ی به‌رشلۆنه‌ی کومان جێگه‌ی خۆیی کردووه‌ته‌وه و وه‌ک یه‌کێک له کاریگه‌ره‌کان ئاماژه‌ی پێده‌کرێت.
مه‌رجه‌کان چین؟
یاریکردنی پێدری له 25 یاری ئه‌م وه‌رزه و له‌هه‌ر یارییه‌کدا زیاتر له 45 خوله‌ک، بڕی چوار ملیۆنی دیکه ده‌خاته سه‌ر بۆنده واژووکراوه‌که.
تاوه‌کو ئێستا له ڕوبه‌ڕوبوونه‌وه‌ی کلاسیکۆ و یوڤانتۆس له تۆرینۆ به‌شداری ته‌واوی کردووه، بێگومان سه‌رۆکایه‌تی یانه له‌م باره‌یه‌وه کومانیان ئاگادارکردووه‌ته‌وه و نایانه‌وێت زیاده‌ی بۆنده‌که‌ی پێشکه‌شبکه‌ن له‌کاتێکدا یانه‌که خاوه‌نی چه‌ندین یاریزانی به‌توانای وه‌ک عوسمان دیمبیلی و فیلیپی کۆتینیۆ و ترینکاوی پۆرتوگالییه.
یه‌کێکی دیکه له مه‌رجه‌کان نێوده‌ڵه‌تییه، بانگهێشتکردنی پێدری بۆ پێکهاته‌ی یه‌که‌می هه‌ڵبژارده‌ی ئیسپانیا به‌هه‌مان شێوه کاریگه‌ری دارایی دروستده‌کات و دوو ملیۆنی دیکه ده‌خاته سه‌ر نرخی بۆنده‌که‌ی، به دووریش نازانرێت به‌م ئاسته به‌رزه‌وه لویس ئینریکێ بۆ ڕوبه‌ڕوبوونه‌وه‌کانی یورۆ نه‌یشن لیگ بانگهێشتی بکات.
وه‌رزێک و وه‌رزێکی دیکه
بۆندی پێدری بۆ ماوه‌ی وه‌رزێک به نرخی شه‌ش ملیۆن و زیاده‌ی به‌شداریکردنی له یارییه‌کان و هه‌ڵبژارده‌ی ئیسپانیا واژووکراوه، یانه که‌ته‌لۆنییه‌که له توانایدایه تاکلایه‌نه بۆنده‌که‌ی بۆ دوو وه‌رز یان زیاتر نوێبکاته‌وه.
ئه‌گه‌ر ئیداره‌ی نوێی بارسا ئه‌م هه‌نگاوه بنێت، نرخی کۆتایی به‌هره‌داره ئیسپانییه‌که بۆ 22 ملیۆن یورۆ به‌رزده‌بێته‌وه، له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌شدا هێشتا شاره‌زایانی ئیسپانیا پێیان وایه بۆندێکی سه‌رکه‌وتووه و به‌راورد به بۆندی عوسمان دیمبیلی و کۆتینیۆ له‌ڕووی نرخه‌وه که‌مه و له ڕووی ئاسته‌وه سوودێکی زیاتری ده‌بێت.