فێرگسۆن پێشنیازی پۆچتینۆ بۆ مانچستەر یونایتد دەکات

ڕاهێنەری ئەفسانەیی پریمەرلیگ، سێر ئەلێکس فێرگسۆن پێشنیازی ڕاهێنەرێکی جیهانی بۆ ئیدارەی یانەی مانچستەر یونایتد دەکات.

ڕۆژنامەی دەیلی مەیڵی بەریتانی ئاشکرایکردووە، لە ساڵی 2018 سێر ئەلێکس فێرگسۆنی ڕاهێنەری ئەفسانەیی و ڕاوێژکاری یانەی مانچستەر یونایتد پێشنیازی بۆ سەرۆکایەتی یانەکەی کردووە، ماوریسیۆ پۆچیتینۆی ڕاهێنەری پێشووی تۆتنهام وەک شوێنگرەوەی جوزێ مۆرینیۆ دابینبکەن، بەڵام پێشنیازەکەی بەهەند وەرنەگیراوە.

لەو کاتەدا یانە ئینگلیزیەکە بە دۆخێکی هەستیار و ناجێگیردا تێپەڕیکردووە، بەرێوبەرانی یانە پێشنیازی ئولی گۆنار سۆڵشایەری نەرویجییان کردووە وەک ڕاهێنەرێکی کاتیی تاوەکو ئەو کاتەی ڕاهێنەرێکی گەورە دابیندەکەن، بەڵام دواجار ڕاوێژکارانی یونایتد توانیویانە قەناعەت بە ئید ودواردی بەڕێوبەری جێبەجێکار بکەن بەردەوامی بە کارەکانی سۆڵشایەر بدات.

مەیڵ دووپاتیدەکاتەوە، تاوەکو ئێستا فێرگسۆن بەردەوامە لە پێشنیازکردنی ناوی پۆچتینۆ بۆ ڕزگارکردنی یونایتد لەو دۆخە خراپەی تێیکەوتووە، بەتایبەت لە ئێستادا کە بێکارە و دەتوانێت بێبەرانبەر ڕوو لە هەر یانەیەکی داواکار بکات.

پۆچیتینۆ لە هاوینی 2019 دەستی لە پۆستی ڕاهێنەری یانەی تۆتنهام کێشایەوە، یەکێکە لە پاڵێوراوە سەرەکییەکان بۆ وەرگرتنی پۆستی ڕاهێنەری یانەکانی ڕیاڵ مەدرید، پاریس سانت جێرمان و چێڵسی.

بابەتی پێشتر

یاریکردنی پێدری بۆ به‌رشلۆنه‌ نرخه‌که‌ی سێ هێنده‌ به‌رزده‌کاته‌وه‌

بابەتی دواتر

لاپۆرتا دەگەڕێتەوە بۆ بەرشلۆنە؟ بەڵێنی دوو ناوی گەورە بە کەتەلۆنییەکان دەدات

بابەتی پەیوەندیدار
Total
0
Share