دوو زەبەلاحەکەی بۆکسێن ڕووبەڕوودەبنەوە

ئۆلیکساندەر یوسیکی ئۆکرانی و پاڵەوانی جیهانی بواری بۆکسێن، ڕەزامەندی نیشاندا ڕووبەڕووی تایسن فیوری بەریتانی و هەڵگری پشتێنی (WBC) ببێتەوە.

لە ماوەی ڕابردوودا تایسن فیوری بەریتانی و هەڵگری پشێنی (WBC) ڕایگەیاند، کە تەنها بە مەرجی دابەشکردنی داهاتی سەددی (70 بە 30) ئامادەیە ڕووبەڕووی ئۆلیکساندەر یوسیکی ئۆکرانی و هەڵگری پشتێنەکانی (WBO)، (WBA)، (IBF) ببێتەوە، کە لە هەمان کاتدا بە پاڵەوانی جیهان ناودەبرێت.

یوسیک لە دوایین تۆماری ڤیدیۆییدا دووپاتیدەکاتەوە، بە مەرجەکەی فیوری قایلە و ئامادەیە ڕووبەڕووی ببێتەوە.

بڕیارە لە ڕێکەوتی (29)ی مانگی نیسانی 2023 لە یاریگای وێمبلی دوو پاڵەوانەکەی جیهان بۆ کێشی سەروقورس بەرەنگاری یەکدی ببنەوە.

براوەی یارییە مێژووییەکە، دەبێتە تاکە بۆکسێنەر لە دوای لینۆکس لیویس، کە سەرجەم پشتێنەکانی بواری بۆکسێن کۆدەکاتەوە.

بابەتی پێشتر

ڕیاڵ مەدرید لەبارەی تێوەگلانی بەرشلۆنە بە دۆسییەی بەرتیلدان ڕاگەیاندراوێکی بڵاودەکاتەوە

بابەتی دواتر

سودانی سەردانی ئەمریکا دەکات

بابەتی پەیوەندیدار
Total
0
Share