ڕامۆس و مێسی بۆندی خه‌یاڵییان پێشکه‌شکراوه‌‌ و هه‌ڵوێستیان جیاوازه‌

یانه‌ زه‌به‌لاحه‌کانی ئه‌وروپا چاویان بڕیوه‌ته‌ مێسی و ڕامۆس و له‌ گواستنه‌وه‌کانی هاوینه‌ی 2021 مشتومڕێکی به‌هێز له‌باره‌یانه‌وه‌ دروستده‌بێت.

ڕۆژنامه‌نوسانی ئیسپانیا جه‌خت له‌وه‌ ده‌که‌نه‌وه‌، که‌ هه‌ردوو ئه‌ستێره‌ی جیهانی یانه‌کانی به‌رشلۆنه‌ و ڕیاڵ مه‌درید، لیۆ مێسی و سێرجیۆ ڕامۆس له‌لایه‌ن یانه‌ زه‌به‌لاحه‌کانی دیکه‌وه‌ بۆندیان پێگه‌یشتووه‌، به‌ڵام هه‌ڵوێستی یاریزانه‌کان جیاوازییه‌کی زۆری هه‌یه‌.

ڕۆژنامه‌نوسه‌ به‌شداره‌کانی پرۆگرامی “ئیل شیرنگیتۆ”ی ئیسپانی ئاشکرایانکردووه‌، به‌هۆی هه‌ڵکشانی لێۆ مێسی و سێرجیۆ ڕامۆس به‌ته‌مه‌ن و نوێنه‌کردنه‌وه‌ی گرێبه‌سته‌کانیان، زه‌به‌لاحه‌کانی دیکه‌ی ئه‌وروپا چاویان بڕیوه‌ته‌ تواناکانیان و ته‌نانه‌ت هه‌ندێک له‌ یانه‌کان بۆندی فه‌رمییان خستووه‌ته‌سه‌ر مێزی گفتوگۆکردن.

به‌پێی سه‌رچاوه‌که‌، مێسی بڕیاریداوه‌ بۆنده‌که‌ی نوێنه‌کاته‌وه‌ تاوه‌کو له‌ هاوینی 2021 کۆتاییدێت، له‌ دوای ئه‌م واده‌یه‌ به‌بێ به‌رانبه‌ر ده‌توانێت ڕوو له‌هه‌ر یانه‌یه‌کی دیکه‌ بکات، یانه‌ی ئینته‌رمیلان به ‌فه‌رمی بۆندیان پێشکه‌شکردووه‌ و موچه‌ی داواکراو و ئیمتیازاته‌کانیان بۆ ته‌رخانکردووه‌، یاریزانه‌که‌ش داوای کاتی تاوه‌کو له‌گه‌ڵ خێزانه‌که‌ی بیر له‌ داهاتوو ده‌کاته‌وه‌.

له‌لایه‌کی دیکه‌وه‌ یانه‌کانی پاریس سانت جێرمان و یوڤانتۆس بۆندیان پێشکه‌شی سێرجیۆ ڕامۆس کردووه‌، به‌ڵام به‌رگریکاره‌که‌ی مه‌درید ڕه‌تیکردووه‌ته‌وه‌ له‌ ئێستادا بیر له‌ هیچ یانه‌یه‌کی خوازیار بکاته‌وه‌، مه‌گه‌ر هه‌موو خه‌مێکی نوێکردنه‌وه‌ی بۆنده‌که‌ی بووه‌ له‌گه‌ڵ یانه‌ی شاهانه‌.

ڕۆژنامه‌نوسانی به‌شدار له‌ ئیل شیرینگیتۆ پێیانوایه‌‌، قایلبوونی مێسی به‌ ئۆفه‌ره‌که‌ی ئینته‌ر یان هه‌ر یانه‌یه‌کی دیکه‌ مه‌حاڵ نییه‌، به‌ڵام ڕامۆس به ‌پێچه‌وانه‌وه‌ بیر له‌ ڕۆیشتن و ئه‌زموونی دیکه‌ ناکاته‌وه‌.

بابەتی پێشتر

ته‌ندروستی مارادۆنا تێکچووه‌ و ڕه‌وانه‌ی نه‌خۆشخانه‌ کرا

بابەتی دواتر

یاریکردنی پێدری بۆ به‌رشلۆنه‌ نرخه‌که‌ی سێ هێنده‌ به‌رزده‌کاته‌وه‌

بابەتی پەیوەندیدار
Total
0
Share