كوڕه‌كه‌ى قه‌زافی له‌ كاندیدبوون بۆ سه‌رۆكایه‌تیی لیبیا دوورخرایه‌وه‌‏

سەیفولئیسلام قەزافی كوڕی سه‌رۆكى پێشووى لیبیا، له‌لایه‌ن كۆمسیۆنى هه‌ڵبژاردنه‌كانه‌وه‌ ‏له‌ كاندیدبوون بۆ هەڵبژاردنی سه‌رۆكایه‌تیی لیبیا دوورخرایه‌وه‌. ‏

به‌پیی ڕاگه‌یه‌ندراوێكى كۆمسیۆنى باڵاى هه‌ڵبژاردنه‌كانى لیبیا، بڕیاردراوه‌ له‌ كۆی 98 ‏كاندید، 25یان دووربخرێنه‌وه‌، ئه‌ویش دواى چاوخشاندنه‌وه‌ به ‌تانه‌كان و لیستى كاندیدانى ‏هەڵبژاردنی سه‌رۆكایه‌تى، كه‌ بڕیاره‌ له‌ 24 كانوونى یه‌كه‌م ئه‌نجامبدرێت. ‏

له‌نێو كاندیده‌ دوورخراوه‌كاندا، ناوى سه‌یفولئیسلام قه‌زافی هاتووه،‌ كه‌ كوڕه‌ گه‌وره‌ى ‏سه‌رۆكى پیشووى لیبیا موعه‌مه‌ر قه‌زافی-یه‌.‏

هه‌ر به‌پێی ڕاگه‌یه‌ندراوه‌كه‌ى كۆمسیۆنى هه‌ڵبژاردنه‌كان، دوورخستنه‌وه‌ى سه‌یفولئیسلام و ‏‏24 كاندیده‌كه‌ى دیكە، به‌پێی مادده‌ى 12ى یاسای ژمارە یەكی ساڵی 2021ــە، كه‌ كه‌ ‏تایبه‌ته‌ به‌ كاروبارى هه‌ڵبژاردن، دوورخستنەوەشیان بەهۆی نەبوونی مەرجی ‏خۆكاندیدكردنەوەیە‌.‏

له‌نێو كاندیده‌ دوورخراوه‌كاندا ناوى خه‌لیفه‌ حه‌فته‌ر نه‌هاتووه‌، كه‌ لەلایەن چەند گروپێكەوە، ‏بەتایبەت ئیخوانییەكان، داواى خۆكاندیدنەكردنی، یان دوورخستنه‌وه‌ى كرابوو.‏

خۆكاندیدكردنی كوڕەكەی قەزافی-ش بەهەمانشێوە ڕەخنە و نیگەرانیی لێكەوتبووەوە و ‏چەند لایەنێك هەڕەشەی هەڵگیرسانی شەڕی ناوخۆیان دەكرد.‏

بابەتی پێشتر

دۆخی یاریزانە پێكراوەكانی بەرشلۆنە بزانە

بابەتی دواتر

وه‌زاره‌تى دارایی خشته‌یه‌كى نوێی دابه‌شكردنى مووچه‌ى بڵاوكرده‌وه‌

بابەتی پەیوەندیدار
Total
0
Share