دۆخی یاریزانە پێكراوەكانی بەرشلۆنە بزانە

برایسوایت لە قۆناغی چارەسەری كۆتایی پێكانەكەیدایە و ئانسو فاتی-ش داوای لە چاڤی-ی ‏ڕاهێنەر كردووە ڕێگەی بدەن بەرامبەر بایرن میونشن یاریی بكات.‏

یانەی بەرشلۆنە پێویستی بەوەیە لە یاریی داهاتوودا بەرامبەر بایرن میونشن لە چامپیۆنز ‏لیگ بردنەوە بەدەستبهێنێت، تا سەركەوتن بۆ قۆناغی داهاتوو مسۆگەربكات.‏

لە ئێستادا تیمی پزیشكیی یانەی بەرشلۆنە ئامادەكاری دەكات بۆ ئەوەی زۆرترین یاریزان ‏بۆ ئەو یارییە بگەڕێنێتەوە.‏

فاتی بەتەواوی لە پێكانەكەی چاكبووەتەوە، بەڵام تیمی پزیشكی هێشتا ڕێگەی نادات ‏بەشداریی یارییەكان بكات، لەگەڵ ئەوەی یاریزانەكە خۆی داوای كردووە بەرامبەر بایرن ‏میونشن بەشداربێت.‏

برایسوایت-ی هێرشبەریش هێشتا لە قۆناغەكانی چارەسەری پێكانەكەیدا و لە گەڕانەوە ‏نزیكە.‏

ئەگوێرۆ تا مانگی دووی ساڵی داهاتوو لەژێر وەرگرتنی چارەسەری پزیشكیدا دەبێت.‏

هەردوو یاریزان نیكۆ گۆنزالێس و بوسكێتس بێ كێشە ڕاهێنانەكانیان كردووە و ماندوویی ‏جەستەیان دەرچووە.‏

مینگوێزا هەفتەیەك پشوو وەردەگرێت، چونكە تووشی گرژبوونی ماسوولكە بووە، ئیریك ‏گارسیا-ش بەتەواوی پێكانەكەی تێپەڕاندووە.‏

بابەتی پێشتر

گواردیۆلا پیرۆزبایی لە یاریزانەكانی مانچستەر سیتی كرد

بابەتی دواتر

كوڕه‌كه‌ى قه‌زافی له‌ كاندیدبوون بۆ سه‌رۆكایه‌تیی لیبیا دوورخرایه‌وه‌‏

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

مۆرینیۆ لە ڕیاڵەوە نزیکە

زۆربەى ڕاهێنەرەکان لەو گرێبەستانەى ئەنجامی دەدەن، بەندێک دادەنێن کە هەرکاتێک گرێبەستی ڕیاڵ یان بەرشلۆنەیان پێگەیشت، بتوانن بڕۆن بە…
Total
0
Share