ئێشكگری كەناراوەكانی توركیا 9 كۆچبەر لە خنكان ڕزگاردەكات

ژمارەیەك كۆچبەر

تیمێكی ئێشكگری كەناراوەكانی توركیا ڕزگاركردنی 9 كۆچبەری لە ئاوە هەرێمایەتییەكانی توركیا نزیك لە كەناراوەكانی ئیزمیر لە ڕۆژئاوای وڵات ڕادەگەیەنێت.

فەرماندەیی ئێشكگری كەناراوەكانی ئەو وڵاتە لە بەیاننامەیەكدا ڕایگەیاند، تیمەكەیان ئاگاداركردنەوەیەكی پێگەیشتووە دەربارەی بوونی بەلەمێكی چوپی ژمارەیەك لە خوازیارانی كۆچ لە نزیك كەناراوەكانی قەزای فوتشە لە ئیزمیر.

ڕونیشیكردەوە، تیمەكە كۆچبەرەكانی ڕزگاركردووە پاش ئەوەی یۆنان ناچار بە گەڕانەوە كردوون.

دواتریش كۆچبەران گوازرانەوە بۆ بەڕێوبەرایەتی كارگێڕی كۆچ لە ئیزمیر، پاش تەواوكردنی مامەڵەكانیان، وەك ئەوەی بەیاننامەكە ڕونیكردوەتەوە، بەڵام ناسنامەیانی ئاشكرانەكردووە.

س: ئەنادۆڵو

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

كۆمكاری عەرەبی: ئۆپەراسیۆنەكەی توركیا دوژمنكارییە بۆ سەر سەروەریی عێراق و ڕەتیدەكەینەوە

ئەمینداری گشتیی كۆمكاری عەرەبی سەركۆنەی هێرشە سەربازییەكانی توركیا بۆ سەر هەرێمی كوردستان دەكات و دەڵێت، ئۆپەراسیۆنە سەربازییەكە پەیوەندییەكانی…
Total
0
Share