نەتەوە یەكگرتووەكان: ئێران ڕێژەی پیتاندنی یۆرانیۆمی گەیاندووەتە 60%

دامەزراوەی ئەتۆمیی نەتەنز لە ئێران

ڕاپۆرتێكی ڕێكخراوی نەتەوە یەكگرتووەكان دەربارەی ڕێككەوتنی ئەتۆمی لەگەڵ ئێران، كە بڕیارە لە 30ی ئەم مانگە پێشكەشی ئەنجومەنی ئاسایش بكرێت، دەڵێت، ئێران ڕێژەی پیتاندنی یۆرانیۆمی بەرزكردووەتەوە و گەیاندویەتیە 60%.

هەر لە ڕاپۆرتەكەدا هاتووە، ئێران دەزگای نوێی بۆ پیتاندنی یۆرانیۆم دروستكردووە.

ئاماژەشدەدات، ئێران چەند ڕێوشوێنێكی “مایەی نیگەرانی” ئەنجامداوە و پابەندییەكانی بە ڕێككەوتنی ئەتۆمی كەمكردووەتەوە.

دەربارەی بەرنامەی موشەكیی تارانیش ڕاپۆرتی ڕێكخراوە نێودەوڵەتییەكە ئاشكرایدەكات، ئێران موشەكی بالیستیی دەستپێكردووە كە لەگەڵ پابەندییەكانی نایەتەوە.

ئەوەشی خستوەتەڕوو كە هەندێك لە وڵاتان هەڵدانی مانگێكی دەستكرد لەلایەن ئێرانەوە بە هەماهەنگی لەگەڵ ڕوسیا “بە پێشێلكردنی پابەندییەكانی ناودەبەن”.

لەهەمان كاتدا پێشوازی خۆی نیشانداوە لەبارەی ئەگەری “گەڕانەوەی واشنتن بۆ ڕێككەوتنی ئەتۆمی لەگەڵ ئێران” و بە هەنگاوێكی پێشوازیلێكراو ناویبردووە.

س: ئەلعەرەبییە

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

ئیسرائیل ڕێنمایی دەداتە سوپاکەی بۆ ئامادەییان لە ئەگەری هێرشی ئەمریکا بۆسەر ئێران

سەرکردە سیاسییەکانی ئیسرائیل، لەم هەفتانەی کۆتاییدا ڕێنماییان داوەتە سوپای وڵاتەکەیان تاوەکو ئامادەکاری بکەن بۆ ئەگەری سیناریۆی هێرشی ئەمریکا…
Total
0
Share