سبه‌ینێ ده‌ست به دابه‌شكردنى مووچه‌ى مانگى تشرینی دووه‌م ده‌كرێت، سەرەتا تەندروستی و دواتریش پێشمەرگە مووچە وەردەگرن.
سه‌رچاوه‌یه‌ك له وه‌زاره‌تى دارایی و ئابوری هه‌رێمى كوردستان به تۆڕی میدیایی ئێستاى ڕاگه‌یاند، “سبه‌ینێ وه‌زاره‌تى دارایی ده‌ست به دابه‌شكردنى مووچه‌ى مانگى تشرینی دووه‌م دەكات و بانكەكان ڕاسپێردراون بۆ دەستكردن بە دابەشكردنەكە”.
وتیشی،” سبه‌ینێ مووچه‌ى وه‌زاره‌تى ته‌ندروستى به‌بێ لێبڕین وه‌كو یه‌كه‌مین وه‌زاره‌ت مووچه‌یان پێده‌درێت و دواى ئه‌وانیش وه‌زاره‌تى پێشمه‌رگه وەریدەگرن”.
ئه‌و سه‌رچاوه‌یه باسی له‌وه‌شكرد، ئه‌گه‌ر 200 ملیار دیناره‌كه‌ى به‌غداد بگاته هه‌رێم، ئه‌وا دابه‌شكردنى مووچه خێرا ده‌كرێت”.