زانیارى له‌سه‌ر ئه‌و پاره‌یه‌ى حكومه‌ت بۆ خوێندكارانى دابینده‌كات

ئه‌ندامێكى لیژنه‌ى په‌روه‌رده‌ و خوێندنى باڵا له‌ په‌رله‌مانى كوردستان ڕایده‌گه‌یه‌نێت، ئه‌و پاره‌یه‌ى حكومه‌ت كه‌ وه‌كو مینحه‌ بۆ خوێندكاران دابینیكردووه‌ به‌شی ده‌رماڵه‌یان ده‌كات.

ئاشنا عه‌بدوڵڵا، ئه‌ندامى لیژنه‌ى په‌روه‌رده‌ و خوێندنى باڵا له‌ په‌رله‌مانى كوردستان به‌ تۆڕی میدیایی ئێستاى ڕاگه‌یاند، “ئه‌و پاره‌یه‌ى حكومه‌ت ئه‌مڕۆ بۆ خوێندكارانى دابینكرد، به‌شی ده‌رماڵه‌ى خوێندكارانى زانكۆ و په‌یمانگاكان ده‌كات”.

پێشتر زیاد جه‌بار، سه‌رۆكى فراكسیۆنى یه‌كێتى له‌ په‌رله‌مانى كوردستان له‌ كۆبوونه‌وه‌كه‌ى ئه‌مڕۆی په‌رله‌مان ئاشكرایكردبوو، كه‌ حكومه‌ت مانگانه‌ پێویستى به‌ حه‌وت ملیار و 343 ملیۆن و 500 هه‌زار دینارە بۆ ده‌رماڵه‌ى هه‌موو خوێندكاران.

به‌پێی زانیارییه‌كانى تۆڕی میدیایی ئێستا، ئه‌نجومه‌نى وه‌زیران له‌ كۆبوونه‌وه‌كه‌ى ئه‌مڕۆیدا بڕیاری داوه‌ كه‌ ئه‌و بڕه‌ پاره‌یه‌ خه‌رجبكرێت.

بابەتی پێشتر

زانیاریى نوێ له‌باره‌ى دابه‌شكردنى مووچه‌وه‌ ‏

بابەتی دواتر

 کەشناسی: تائێستا 34%ـی ئەو بارانە باریوە كە پێویستە لە پاییزدا ببارێت

بابەتی پەیوەندیدار
Total
10
Share